جەنگاوەرانی هەبەدەهە لە بورسا کارگەیەکی فاشیستەکانیان سوتاند

جەنگاوەرانی بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕی یه‌كگرتووی گەلان (هەبەدەهە - HBDH) رایگەیاند، کارگەى عارف عیسمەت تەرزی ئۆغڵوی ئاکەپە-ییان لە ناوچەى عوسمان گازیی بورسا سوتاندووە.

بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕی یه‌كگرتووی گەلان (هەبەدەهە - HBDH) رایگەیاند، لە ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ و لە کۆتا رۆژی ساڵی رابردوودا، لە ناوچەى عوسمان گازیی بورسا کارگەی کەسێک بە ناوی عارف عیسمەت تەرزی ئۆغڵوی ئاکەپەیی، کە لە رووبەرێکی ٥٠٠ مەتریدا بوو، کرایە ئامانج و کارگەکە بە تەواوی سوتێنرا و زیاتر لە یەک ملیۆن لیرە زیان بەو هاوکارەى ئاکەپە گەیشت".

هەبەدەهە رایگەیاند، ئەو چالاکییە هاوکات بۆ یادی کادێری پێشەنگیان ئولاش ئادالی ئەنجامدراوە، کە لەو ناوچەیەدا لە دایکبووە و راشیانگەیاند، "ئەو چالاکییەش نیشانەى ئەوەیە، کە پارێزراوترین شوێن دەکەینە ئامانج و رێگاش نادەین بە ئاسانی تیایدا بژین".

ژ.ت