جەنگاوەرانی هەبەدەهە لە ئالانیا دوو کەشتی گەشتیاری لوکسیان سوتاند
جەنگاوەرانی فرات چاپلکی هەبەدەهە ڕایانگەیاند؛ کەرتێکی گەشتیارییان کردوە بە ئامانج و لە دژی دوو کەشتی سەرمایەداری گەشتیاری (لوکس) چالاکی سابۆتاژیان ئەنجامداوە.
جەنگاوەرانی فرات چاپلکی هەبەدەهە ڕایانگەیاند؛ کەرتێکی گەشتیارییان کردوە بە ئامانج و لە دژی دوو کەشتی سەرمایەداری گەشتیاری (لوکس) چالاکی سابۆتاژیان ئەنجامداوە.
جەنگاوەرانی فرات چاپلکی هەبەدەهە ڕایانگەیاند: "سەرچاوە ئابووریەکانی دەوڵەت بە ئامانج دەگرین و بەردەوامیش دەبین."
لە ڕاگەیاندراوی پەیوەست بە چالاکیە سابۆتاژییەکە ئەم زانیارییانە بڵاوکراوەتەوە: " وەک جەنگاوەرانی فرات چاپلک (ئالپەر کۆچەر چاکاس) کەرتی گەشتیارییمان بە ئامانج گرتووە. لە ٢١ی ئاداردا بە ڕێگەی تاتیبەتی چالاکی سابۆتاژ، دوو کەشتی گەشتیاری لوکسمان لە ناوچەی ئالانیای ئەنتالیا بە ئامانج گرت و لە ئەنجامدا کەشتیەکان بە تەواوی سوتێنران و لە کارکەوتوون."