جەنگاوەرانی هەبەدەهە لە ئەدەنە ٧ کارگەیان سوتاند

جەنگاوەرانی مەزڵوم دۆغان (بەسام عەلی-عەفرین)ی هەبەدەهە ڕایاگەیاند لە یورەگیری ئەدەنە گڕییان لە ٧ کارگە بەرداوە.

جەنگاوەرانی هەبەدەهە لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژەییان بەوەکردووە چالاکیەکەیان لە دژی گۆشەگیری و هێرشە داگیرکارییەکان ئەنجام داوە و هاتووە: "لە شەوی ٢٧ی ئاب لە لە کۆی چالاکیەکانیان یورەگیری ئەدەنە، ئاگرییان لە ٧ کارگە بەرداوە، کە سیانیان کارگەی درووستکردنی مۆبیلات بووە."

هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە؛ بە هێزی شۆڕشگێڕی  و هۆشیاری گەلەکەمانەوە هێرشە داگیرکاریی و قڕکارییەکان تێکدەشکێنین و ئەم پەیامە درا: "ڕۆژ ڕۆژی خاوەنداریکردنە لە گەریلاکانی ئازادی کوردستان، کە لە دژی گۆشەگیری و هێرشە داگیرکارییەکاندا بە قارەمانێتییەوە شەڕدەکەن و داگیرکاری لە کوردستاندا وەدەر دەنێنین."