جەنگاوەرانی هەبەدەهە لە ئەدەنە یانەیەکی پۆلیسەکانیان کردە ئامانج

جەنگاوەرانی سینان دێرسیمی هەبەدەهە رایانگەیاند، کە لە ئەدەنە لە بەرامبەر یانەیەکی پۆلیسەکان بە نارنجۆک چالاکییان ئەنجامداوە.

جەنگاوەرانی سینان سێرسیمی هەبەدەهە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، "ئێمە لەپێناو هاوڕێمان سینان دێرسیم کە ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری هەبەدەهە بوو، چالاکی دەکەین".

بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، شەوی ٢٤ی تشرینی یەکەم لە ئەدەنە لە دژی یانە (کلوب)ی پۆلیسەکان بە نارنجۆک چالاکی کراوە و لە ئەنجامدا دوو پۆلیس برینداربوون".