جەنگاوەرانی هەبەدەهە لە ئەسەنیورتی ئەستەنبوڵ چالاکیان ئەنجامدا
جەنگاوەرانی هەبەدەهە لە ناوچەی ئەسەنیورتی ئەستنەبوڵ بە بۆنەی ٤ی نیسان چالاکیان ئەنجامدا
جەنگاوەرانی هەبەدەهە لە ناوچەی ئەسەنیورتی ئەستنەبوڵ بە بۆنەی ٤ی نیسان چالاکیان ئەنجامدا
جەنگاوەرانی تیمی سۆرخوێن جوانا مونزوری تەڤگەری شۆڕشی یەکگرتووی گەلان (هەبەدەهە) لە ناوچەی ئەسەنیورتی ئەستەنبوڵ بەبۆنەی ٤ی نیسان ڕۆژبوونی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد چالاکیان ئەنجامدا.
هەبەدەهە لەمبارەیەوە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە:
" ٤ی نیسانی ٢٠٢٢، ڕۆژی دووشەممە کاتژمێر ٢١:٠٠ لە ناوچەی ئەسەنیورتی ئەستەنبوڵ، جەنگاوەرانی تیمی سۆرخوێن جوانا مونزور، ڕێگەیان لە هاتوچۆ گرت، بە فیشەکی هەوایی و مۆڵۆتۆف چالاکیان ئەنجامدا. جەنگاوەرانمان دوای چالاکیەکە لە ناوچەکە دوورکەوتنەوە.
ئێمە ئیرادە و تێکۆشانی گەلی کورد سڵاو دەکەین کە ڕۆژبوونی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کوردیان وەک ڕۆژبوونی خۆیان راگەیاند. ٤ی نیسان لە هەموو مرۆڤایەتی لە هەموو جیهان پیرۆز بێت. لە گەلان کە لەگەڵ قەدەغەی دەوڵەتی داگیرکەری تورک چوونە ئامارا، پیرۆز بێت."
ف.ق