جەنگاوەرانی کەبەدەهە لە دژی هۆتێل بەرن لە ئیستەنبوڵ چالاکییان ئەنجامدا

جەنگاوەرانی دەلیلا مەیاسەری کەبەدەهە رایانگەیاند کە لە ئاگریان لە کۆگای کەلوپەلەکانی ژێرزەمینی هۆتێلی بەرن لە ئیستەنبوڵ بەرداوە.

جەنگاوەرنای دەلیلا مەیاسەری بزوتنەوەی شۆڕشی یەکگرتووی ژنان (کەبەدەهە) سەبارەت بە چالاکییەکەیان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. جەنگاوەرانی کەبەدەهە رایانگەیاند، "لە دژی داگیرکەری و خیانەت ئەوان لە ٢٥ی ئابدا کارگەی کەلوپەلەکانی ژێرزەمینی هۆتێل بەرنیان لە شەقامی گورانی ناوچەی فاتح لە ئیستەنبوڵ سوتاندووە".

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "لە چالاکی وەڵامدانەوەی تیرۆرکردنی گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین کە لە سلێمانی لەلایەن دەوڵەتی تورکی فاشیستەوە تیرۆرکران، کۆگاکە بە تەواوەتی سوتا و ئەوە یەکلابووەوە کە گەشتیاران هۆتێلەکەیان جێهێشتووە".

جەنگاوەرانی کەبەدەهە رایانگەیاند، "رژێمی داگیرکەری فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە ئەگەرچی بە تایبەتی پێشەنگانی تێکۆشانی ئازادی ژن دەکەنە ئامانج، ئەوان لە دژی هەموو رێبوارانی ئازادی و تێکۆشانن. لە دژی هەموو ژنان هێرشی پلانبۆداڕێژراو و چالاکی شەڕی تایبەت ئەنجام دەدەن. رژێمی دەوڵەتی تورکی کۆلۆنیالیست و هەموو ئەوانەی کە هاوبەشی ئەم شەڕە چەپەڵەن، باجی ئەو هێرشانە دەدەن".