جەنگاوەرانی کەبەدەهە لە توزلای چالاکییان ئەنجامدا
جەنگاوەرانی کەبەدەهەی سەڤدا سەرینیەل ڕایانگەیاند لە توزلای ئەستەنبول بە تاکتیکی سابۆتاژی ئاگرییان لە کارگەیەکی کەشتی بەرداوە.
جەنگاوەرانی کەبەدەهەی سەڤدا سەرینیەل ڕایانگەیاند لە توزلای ئەستەنبول بە تاکتیکی سابۆتاژی ئاگرییان لە کارگەیەکی کەشتی بەرداوە.
جەنگاوەرانی تەڤگەری شۆڕشگێڕی یەکگرتووی گەلان (کەبەدەهە)ی سەڤدا سەرینیەل ئاشکرایانکرد لە ٢٩ی تەمموز لە کاتژمێر ٠٩:٠٠ دا لە ناوچەی توزلای ئەستەنبول کارگەیەکی کەشتی دروستکردنیان بە ڕێگەی سابۆتاژی بە ئامانج گرتووە و وتی: "لە ئەنجامی چالاکیەکەماندا چەندین کەشتی جۆری لوکەس تێكشا و بەهۆی ئاگرکەوتنەوە زیانێکی زۆری ماددی بەر کارگەکە کەوت."
جەنگاوەرانی کەبەدەهەی سەڤدا سەرینیەل لە بەرامبەر هێرشە داگیرکارییەکانی دەڵەتی تورک و هێرشەکانی سەر چینی کرێکاران ناڕازایبوونی خۆیان نیشاندا و وتییان: "بانگەوازی لە هەموو ژنان دەکەین بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەم سیستەمە پیاوسالارییە، بێنە ناو ڕێزەکانی کەبەدەهەوە و خۆیان بەڕێکخستن بکەن! تۆڵە لە فاشیزم بکەنەوە!"