جەنگاوەرانی یەپەسە ژن لە ئامەد دەزگایەکی دەوڵەتیان کردە ئامانج

یەکینەکانی بەرپەرچدانەوەی یەپەسە ژنی شەهید بێریتان چیا نورحەق رایانگەیاند، لە ئامەد دامەزراوەیەکی سەر بە دەوڵەتیان کردووەتە ئامانج.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، " شەوی ١٤ی ئاب کاتژمێر ٠٢:٥٠ لە گەڕەکی پەیاسی ئامەد لە دامەزراوەیەکی دەوڵەتیان داوە".

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، بەڵێنیان داوە شەڕی خۆیان بەرامبەر بە دەوڵەتی تورک فراوانتر دەکەن و راشیگەیاندووە، "فیشەکی یەکەم کە هەڤاڵ عەگید تەقاندی بە واتای ئەوەبوو کە کوردستان کۆلۆنی نییە، وەک گەلی کورد هەڤاڵ عەگید لەپێناو ئەواندا یەکەم فیشەکی تەقاند، ئێمە هەموو رۆژێک ئەو فیشەکە لەناو دوژمندا دەتەقێنن، هەموو دامەزراوەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە کوردستان دەکەینە ئامانج. وەک گەل، ژنان و گەنجانی کوردستان ئێمە لێپێچینەوە لەو بکوژانە دەکەین، کە هەوڵ دەدەن شەرەف، کەرامەت و هیوای ژیانمان لێوەربگرنەوە. باج وتێچووەکەی چی دەبێت با ببێت ئەو دوژمنەی دەستی بە خوێن سوورە دەبێت لە ناو خوێنی خۆیدا بخنکێت و بگەوزێت".