جەیلان شاهینلی پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کرایەوە

دەربارەی پەیامنێری ئاژانسی میزۆپۆتامیا (MA) جەیلان شاهینلی بە تۆمەتی ئەوەی ڕاگەیاندراوی لەسەر ڕۆژنامەوانان نازم داشتان و جیهان بیلگین ئامادەکردوە، کە لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە شەهید کران، پەڕاوی لێکۆڵینەوە کراوەتەوە.

دەربارەی پەیامنێری ئاژانسی میزۆپۆتامیا (MA) جەیلان شاهینلی بەهۆی ئەوەی کە لە ٢٣ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤ لەسەر سنووری پیرسوس-کۆبانێ لەسەر ڕۆژنامەوانان نازم داشتان و جیهان بیلگین کە لە لایەن دەوڵەت تورکەوە شەهید کران قسەی کردبوو، پەڕاوێكی لێکۆڵینەوە دەستیپێکرد.

جەیلان شاهینلی بە تۆمەتی "نارەزایەتی لە دژی یاسای خۆپیشاندان، ڕێپێوان و کۆبوونەوە" لە بەڕێوەبەرایەتی لقی ئاسایشی ڕحا ئیفادەی لێ وەردەگیرێت.

هەروەها بە تۆمەتی هەمان ڕاگەیاندراو، دەربارەی هاوسەرۆکی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە)ی ئامەد محەمەد شیرین گوربوز و لە بەڕێوەبەری ڕێکخستنی ڕحای پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) بەکر بەنەک پەڕاوێکی لێکۆڵینەوە کراوەتەوە.