کۆبوونەوەکانی گەل لە ئەوروپا: ١٦ ی تشرینی دووەم لە کۆڵن کۆدەبینەوە
لە کۆبوونەوەکانی گەل لە ئەوروپا پەیامی "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ" دووپاتکرایەوە. بانگەوازکرا بۆ بەشداربوون لە چالاکی ١٦ ی تشرینی دووەم لە کۆڵن.
لە کۆبوونەوەکانی گەل لە ئەوروپا پەیامی "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ" دووپاتکرایەوە. بانگەوازکرا بۆ بەشداربوون لە چالاکی ١٦ ی تشرینی دووەم لە کۆڵن.
لە کۆبوونەوەکانی گەل لە ئەوروپا کە بە پێشەنگایەتی مەجلیسی گەلی ئولم ئەنجام دەدرێن، گەلی کورد پەیامی "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ"یان دووپاتکردەوە.
لە کۆبوونەوەکاندا دووپاتکرایەوە، گۆشەگیری ئیمراڵی ئاستەنگە لەبەردەم ئاشتییەکی بەردەوام لە ڕۆژهەڵاتی ناوین.
هاوسەرۆکی کەجەدەکە_ئە زوبەیدە زومروت ڕایگەیاند لە سەرانسەری ئەوروپا بۆ هەڵگرتنی گۆشەگیری ئیمراڵی سەفەربەریی گەل دەستی پێ کردووە. جەختی کردەوە، ئەم کۆبوونەوەیە تەنها بۆ شەرمەزارکردن نییە، بەڵکو هۆشیارکردنەوەی گەلی کوردیشە لە ماف و ئازادییە بنەڕەتییەکان.
زوبەیدە زومروت ڕایگەیاند ئەگەر دەسەڵاتی ئاکەپە_مەهەپە بەڕاست پرۆسەی ئاشتی دەوێت، پێویستە سەرەتا وەڵامی داخوازییەکانی گەلی کورد بداتەوە، گوتی: "ئازادی ڕێبەر ئاپۆ، داخوازی سەرەکی گەلی کوردە".
بەشداربووان ڕایانگەیاند پەیامەکەی ڕێبەر ئاپۆ جۆشوخرۆشی ئافراندووە.
"پێویستە دژی گۆشەگیری، چالاکییەکان مەزنتر بکرێن"
لە وتەکاندا دووپاتکرایەوە، پێویستە گەلی کورد ناڕەزایەتی توندتر بەرامبەر گۆشەگیری پیشان بدات.
هەروەها جەختکرایەوە پێشنیارەکانی ڕێبەر ئاپۆ بۆ چارەسەر زۆر گرنگن و دەبێت گەل خاوەندارێتی لەو پێشنیارانە بکات، گوترا: "تا ڕێبەر ئاپۆ ئازاد نەبێت، درێژە بە تێکۆشان دەدەین".