خیانەتی پەدەکە لە مولهاوس و شتوتگارت شەرمەزارکرا

پەدەکە و بنەماڵەی بارزانی کە ڕێگەی خۆشکردووە بۆ داگیرکردنی باشوری کوردستان لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە، لە مولهاوس و شتوتگارت شەرمەزارکرا.

خیانەتی پەدەکە کە ڕێگەی خۆشکردووە بۆ کۆمەڵکوژی و داگیرکردنی باشوری کوردستان لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە، لە شاری مولهاوسی فەرەنسا و شاری شتوتگارتی ئەڵمانیا شەرمەزارکرا.

لەو گردبوونەوەیەی دەیان کوردستانی تێیدا بەشداربوون، وێنەی نوێنەری کەنەکە لە باشوری کوردستان، دەنیز جەودەت بولبون کە لە هەولێر لەلایەن دەوڵەتی تورک و پەدەکە کوژرا، بەرزکرایەوە.

لە چالاکییەکەدا، وتار دەربارەی خیانەت و داگیرکاری خوێنرایەوە، درووشمی "بمرێ خیانەت" و "بژی بەرخۆدانی گەریلا" بەرزکرانەوە.