خزمی زیندانیان: ڕێگەی ئیمراڵی بکەنەوە
خزمی زیندانیان بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری پرسی کورد درێژە بە چالاکی "دەنگت بخەپاڵ ئازادی" دەدەن، بانگەوازیان کرد: "ڕێگەی ئیمراڵی بکەنەوە".
خزمی زیندانیان بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری پرسی کورد درێژە بە چالاکی "دەنگت بخەپاڵ ئازادی" دەدەن، بانگەوازیان کرد: "ڕێگەی ئیمراڵی بکەنەوە".
چالاکی "دەنگت بخەپاڵ ئازادی"ـی بنەماڵەی زیندانیان بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری پرسی کورد بەردەوامە، بنەماڵەی زیندانیان لە شارەکانی ئەزمیر و ئەدەنە و مێرسین و ئامەد لەبەردەم زیندانەکان کۆبوونەوە. ئەندامانی بەشێک لە پارت و ڕێکخراوەکان بەشداری چالاکییەکان بوون.
لە ئەزمیر، یەک لە بنەماڵەی زیندانیان مەدینە کایماز قسەی کرد و تیشکی خستەسەر گۆشەگیری بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و دووپاتی کردەوە تا گۆشەگیری هەڵنەگیرێت ئاشتی و دیموکراسی و دادپەروەری نایەتەدی، گوتی: "ئێمە تەنها بۆ گەلی کورد و ڕۆڵەکانمان لە زیندان تێناکۆشین، بۆ ئەوەی هەموو لایەک لەنێو ئاشتی و خوشک و برایەتی و دیموکراسییدا بژین تێدەکۆشین. بۆ ئەوەی ئەم هەموو شتە بێتەدی، پێویستە گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هەڵبگیرێت. با ڕێگەی ئیمراڵی بکرێتەوە. با ژینگەی ئاشتی بێتەدی. تا دەرگای ئیمراڵی نەکرێتەوە، تێکۆشانمان بەرەوام دەبێت".
لە ئەدەنە، هاوسەرۆکی دەم پارتی سەیحان، شەفیق ئۆزبەی گوتی: "دەمودەست گۆشەگیری هەڵبگرن. ئەو سیاسەتە ئەمنییەی تا ئێستا پیادەتان کردووە، مایەپووچ بووە. بۆیە نزیکبوونەوە لە عەبدوڵا ئۆجالان، هاوکات نزیکایەتییە لە سیاسەت و ماف و بەشەکانی جڤاک".
لە ئامەد، دایکی یەکێک لە زیندانییە نەخۆشەکان، نەزمیە بۆڵتان دووپاتی کردەوە تا هەڵگرتنی گۆشەگیری درێژە بە چالاکییەکانیان دەدەن".
پەرلەمانتاری دەم پارتی سەرحەد ئەرەن ڕایگەیاند گۆشەگیری ئیمراڵی واتە زیاتربوونی شەڕ و برسێتی و هەژاری، جەختی کردەوە بۆ چارەسەرنەکردنی پرسی کورد بەڕێگەی دیموکراتیک، گۆشەگیری دەسەپێنن، گوتی: "بۆ چارەسەری پرسی کورد گۆشەگیری سەر بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان هەڵبگرن، چونکە ئەو بەردەنگی ئەم پرسەیە".