کەجەدەکە-ئە: ٤٥ ساڵەی تێکۆشانی پەکەکە پیرۆز بێت

کەجەدەکە-ئە بەبۆنەی ٤٥ هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە، پەیامێکی بڵاوکردەوە، بەرخۆدان و تێکۆشانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و پەکەکەی پیرۆز کرد.

کۆنگرەی جڤاکە دیموکراتیکەکانی کوردستان لە ئەوروپا (کەجەدەکە-ئە) پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی ٤٥ هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە بڵاوکردەوە.

لە پەیامەکەدا هاتووە: "٤٥ هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە پیرۆز دەکەین، کە تەڤگەرێکی مرۆڤایەتییە و خاڵی وەرچەرخانە لە تێکۆشانی ئازادی گەلی کورددا.

پەکەکە ٤٥ ساڵ پێش ئێستا دامەزراندنی خۆی ڕاگەیاند، بوو بە پێشەنگی زیندووکردنەوەی گەلی کورد و ئومێدبەخشین بە ملیۆنان کورد، ئەو گەلەی تا ئەوکاتە لەبن هەڕەشەی قڕکردن بوو.

لە قۆناغێکدا کە  لە تورکیا و کوردستان و جیهاندا هیوای ئازادی مرۆڤایەتی لەناوچوو بوو، لە دژی پاشڤەڕۆیی ڕۆژهەڵاتی ناوین بووە پێشەنگێکی شۆڕشگێڕیی ڕووناکبیر. بۆ تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوین و جیهان بەتایبەت بۆ کوردستان دژی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری بووە ناوەندی نوێی تێکۆشانێکی قارەمانانە.

لەم تێکۆشانە ٤٥ ساڵەی بە پێشەنگایەتی ڕێبەر ئاپۆ و شیکاریی قووڵی جڤاکی بەردەوام بوو، هەزار شەهید هەبوون. لەم تێکۆشانە مەزنەدا قوربانی مەزن درا، هەزاران مرۆڤ کەوتنە زیندان، هەزاران گەنج و ژن فیداکارانە لەنێو ڕیزەکانی گەریلا شەڕیان کرد و شەهید بوون.

پەکەکە لە سەرەتاوە بووە تەڤگەرێکی مرۆڤایەتی و ئەنتەرناسیۆنالیست، دژی هەموو سیاسەتێکی قڕکەر و نەژادپەرستی و شەڕی قێزەو بە نزیکایەتی جڤاکی ئەخلاقی لەسەر هێڵی خۆی پێداگربوو، شکۆی ملیۆنان کەسی بردەوە. درووشمی "پەکەکە گەلە، گەل لێرەیە" لەبەر ئەم هۆیە لە جڤاکدا وەڵامی دۆزییەوە.

گەلی کورد دووبارە ڕاپەڕی، ئەمڕۆ گەیشتووە بە مەعریفەی ئازادی و بێ دوودڵی بۆ ئازادی تێدەکۆشێت. چونکە دەزانێ ئیتر هیچ ڕێگەیەکی تر بۆ سەرهەڵدانەوە و هەبوون نییە.

لەسایەی ڕێبەر ئاپۆ کە پارادایمی نەتەوەی دیموکراتیکی وەک هێزێکی چارەسەر دەبینێت و بۆ مرۆڤایەتی پێشی دەخات، پارادایمی ئازادیخوازی ژن بۆتە هیوای گەلانی جیهان. بۆیە لە ئێران کە پاشڤەڕۆییەتیەکی بەهێز لە ڕۆژهەڵاتی ناوین بەردەوام دەکات، تێکۆشانێک هەیە تا دێت مەزنتر دەبێت و شۆڕشێكی نوێی ژنان هاتۆتە گۆڕێ کە کاریگەری دەکاتە سەر هەموو جیهان.

وەک کەجەدەکە-ئە، تێکۆشانی ٤٥ ساڵەی پەکەکە پیرۆز دەکەین کە پێشەنگی تێکۆشانی ئازادی کوردە. بەرخۆدان و تێکۆشانی ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکە پیرۆز دەکەین، کە ملیۆنان مرۆڤ وەک ئیرادەی خۆیان قبووڵی دەکەن.

پێویستە خاوەندارێتی لە شۆڕشی ژنانی ڕۆژئاوا بکەین کە ئەمڕۆ ڕامانەکانی ڕێبەر ئاپۆ لەوێدا زیندوو بۆتەوە، بە پێداگرییەوە تێکۆشان مەزن بکەین و خاوەندارێتی لە هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" بکەین و مەزنتری بکەین".