کەجەدەکە-ئە: با دژی کۆمەڵکوژییەکەی سلێمانی هەڵوێست وەربگرین

کەجەدەکە-ئە ناڕەزایەتی دەربڕی بەرامبەر شەهیدکردنی خەباتکارانی چاپەمەنی ئازاد گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین و گوتی: "بانگەواز لە هەمووان دەکەین لە هەموو وڵاتێک چالاکی شەرمەزار کردن ئەنجام بدەن و هەڵوێست وەربگرن".

هاوسەرۆکایەتی کەجەدەکە-ئە لە ڕاگەیاندراوێکی نووسراودا دەڵێت: "خەباتکارانی چاپەمەنی کە سەرەڕای هەموو فشار و گرتنێک، بۆ ئەوەی ببنە دەنگی ڕاستی پاشەکشە ناکەن، لە شەڕی قێزەوندا دەکرێنە ئامانج".

ئاماژە بەوە دەکات دەوڵەتی تورک بەشێوەیەکی دڕندانە لە کوردستان کۆمەڵکوژی دەکات، بۆ قڕکردنی گەلی کورد هەموو ڕێگەیەکی نائەخلاقی دەگرێتەبەر، دەڵێت: "دیکتاتۆر ئەردۆگان و سوپای فاشیستی تورک بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان ٢ خەباتکاری چاپەمەنی ئازادیان لە ناوچەی سەیدسادقی سلێمانی شەهید کرد".

ڕایدەگەیەنێت ئەم دوو خەباتکارە بۆ ئاشکراکردنی هێرشە قڕکەرەکانی دەوڵەتی تورک و خیانەتی پەدەکە تێکۆشان، دەڵێت: "بە ئاشکراکردنی گەندەڵی بارزانییەکان، ئاشکراکردنی گەندەڵی پەدەکەی خیانەتکاری لە باشووری کوردستان، ڕۆژنامەنووسییەکی بوێرانەیان کرد".

لەکۆتایدا دەڵێت: "دەوڵەتی فاشیستی تورک و ئاکەپە بە هاوکاری پەدەکەی خیانەتکار، کۆمەڵکوژی و هێرشەکانیان زیاتر کردووە. بانگەواز لە هەموو هاوڵاتیان دەکەین بۆ شەرمەزارکردنی کۆمەڵکوژییەکەی ئەمڕۆ، دەستبەجێ چالاکی ڕێکبخەن و هەڵوێست وەربگرن".