کەجەدەکە_ئە بانگەوازی کرد بۆ بەشداربوون لە ڕێپێوانەکەی ژنێڤ
کەجەدەکە_ئە بانگەوازی کرد بۆ بەشداربوون لەو ڕێپێوانە ناوەندییەی لە سێیەمین ساڵیادی ئێشکگری ئازادی بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە شاری ژنێڤی سویسرا ئەنجام دەدرێت.
کەجەدەکە_ئە بانگەوازی کرد بۆ بەشداربوون لەو ڕێپێوانە ناوەندییەی لە سێیەمین ساڵیادی ئێشکگری ئازادی بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە شاری ژنێڤی سویسرا ئەنجام دەدرێت.
کەجەدەکە بانگەوازی کرد بۆ بەشداربوون لەو چالاکییەی بە بۆنەی سێیەمین ساڵیادی چالاکییەکەی ژنێڤەوە بەڕێوەدەچێت، لەپێناو لابردنی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.
ڕاگەیاندراوەکەی کەجەدەکە-ئە، بەم جۆرەیە:
"بۆ شەرمەزارکردنی گۆشەگیریی دەوڵەتی تورک لەسەر ڕێبەر ئاپۆ،لە کوردستان، تورکیا، ڕۆژهەڵاتی ناوین و جیهان چەندین چالاکیی و خۆپیشاندانی جەماوەری بەڕێوەچوو. لە زۆرێک لە ناوەندەکانی جیهاندا، سەردانی دامەزراوە نێونەتەوەییەکانی وەک ئەنجومەنی ئەوروپا، نەتەوە یەکگرتووەکان و (سی. پی. تی.) کرا.
دیلگرتنی ڕێبەر ئاپۆ لە دوورگەی ئیمراڵی لە ساڵی ٢٠٢٢دا ٢٤ ساڵەی خۆی تەواو کرد. ٢٤ ساڵە گەلی کورد و دۆستەکانی بۆ ئازادی جەستەیی بەرخۆدان دەکەن. ئەم بەرخۆدانە کە لە گەشەکردندا بوو، لە ١٠ی تشرینی یەکەم بە پێشەنگایەتی دۆستان پێی نایە نێو قۆناغێکی نێونەتەوەییەوە. ڕژێمی فاشیستی تورکی ئاکەپە – مەهەپە بە پشتیوانیی هێزەکانی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی درێژە بە گۆشەگیریی دەدات. ڕژێمی گۆشەگیری و ئەشکەنجەدان لە ئیمراڵی دان نانێت بە هیچ یاسا و ڕێسایەکی نێونەتەوەییدا.
دژی دەوڵەتی قڕکەری تورک بە پێشەنگایەتی ناوەندی جڤاکی دیموکراتیکی کورد بە درووشمی "کاتی ئازادییە" لە ٢٥ ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ـەوە هەموو چوارشەمەیەک لەبەردەم نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ژنێڤ چالاکی دانیشتن ئەنجام دەدرێت و هێشتاش بەردەوامە.
چالاکییەکە لەبەردەم ئۆفیسی نەتەوە یەکگرتووەکان بە پێداگرییەوە بەردەوامە، چالاکوانان هەمیشە دووپاتی دەکەنەوە لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" پەیامی خۆیان بۆ ڕای گشتی ڕادەگەیەنن.
لەبەرئەوەی چالاکیی دانیشتن لە ژنێڤ پێ دەنێتە چوارەم ساڵەوە، لە ١٣ کانوونی یەکەم ڕێپێوانێک ئەنجام دەدرێت.
وەک کەجەدەکە-ئە، سڵاو لەم چالاکی دانیشتنە دەکەین کە پێداگرییەوە پێ دەنێتە چوارەم ساڵەوە. بەم بۆنەیەوە، بانگەواز لە کوردستانی و دۆستەکانیان دەکەین لە وڵاتانی دەوروبەر و بەتایبەت لە سویسرا، بۆ چالاکییە ناوەندییەکەی ١٣ ی کانوونی یەکەم سەفەربەر بن".