کەجەدەکە-ئە: بەرخۆدانی کۆبانێ شکۆی مرۆڤایەتی پاراست
کەجەدەکە-ئە سڵاوی لە بەرخۆدانی کۆبانێ کرد و رایگەیاند: "ژنان و گەنجانی کورد لە دژی داعش بەرخودانێکی گەورەیان گرتەبەر؛ شکۆی مرۆڤایەتی و مرۆڤایەتی ئازادیان پاراست".
کەجەدەکە-ئە سڵاوی لە بەرخۆدانی کۆبانێ کرد و رایگەیاند: "ژنان و گەنجانی کورد لە دژی داعش بەرخودانێکی گەورەیان گرتەبەر؛ شکۆی مرۆڤایەتی و مرۆڤایەتی ئازادیان پاراست".
کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کوردستانیان لە ئەوروپا (کەجەدەکە-ئە) راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا باسی لەوەکردووە، " بەر لە ٩ ساڵ بە بەرخۆدانی ئەفسانەیی، داعش لە کۆبانێ شکستی پێهێندرا. هێزە جیهانییەکان داعشیان بەخێوکرد و کردیانە بەڵایەک بۆ سەر گەلانی جیهان. چەتەکان لە رێگەی بەرخودانی کۆبانێ و بە پێشەنگایەتی ژنان تووشی شکست بوون".
'گەلی کورد شکۆی مرۆڤایەتی پاراست'
هەر لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە:
"بەر لە ٩ ساڵ بە شکستی داعش، شکستپێهێنان بە داعش هیوایەکی نوێی بۆ گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان گەڕاندەوە و ئەو هیوایە لە مێژووی رۆژئاوادا بووە ئەڵترناتیڤ و مۆدێلی ژیانێکی ئازاد.
لە کۆبانێ ژنان و گەنجانی کورد لە دژی رێکخراوی تیرۆریستی داعش بەرخۆدانێکی گەورەیان گرتەبەر. ئەو بەرخودانە وەک بەرخودانی پاراستنی مرۆڤایەتی و مرۆڤایەتی ئازاد لە مێژوودا جێگەی گرتووە. وەک کەجەدەکە-ئە بە رێز و پێزانینەوە سڵاو لە هەموو ئەوانە دەکەین کە بەشدارییان لە بەرخودانەدا کردووە.
لە سەر بانگەوازی شۆڕشگێڕان، دیموکراسیخوازان، ژینگەدۆستان، بزوتنەوەکانی ژنان و ئاشتی، رۆشنبیران، نوسەران، ئەو کەسانەی خەڵاتی ئاشتیی نۆبڵیان وەرگرتووە، کەسانی ئەکادیمی و رێکخراوە دیموکراتیکەکان ١ی تشرینی دووەم وەک رۆژی جیهانی پشتیوانی لە کۆبانێ دەستنیشانکرا. ئێمە ئەو گەلانەی لە هەر چوار لای جیهان لە ١ی تشرینی دووەمدا بە گیانێکی ئینترناسیۆناڵیست لە پێناو پاراستن و فراوانکردنی بەرخودانی کۆبانێ کەوتنەخۆ، سڵاویان لێدەکەین و رۆژی جیهانی پشتیوانی لە کۆبانێ لەوان پیرۆز دەکەین.
'روانگەکانی رێبەر ئاپۆ بوون بە هیوا'
روانگەکانی رێبەر ئاپۆ لە دژی هەموو دوژمنایەتی هێزە کۆلۆنیالیستەکان، وەک فۆرمولێکی چارەسەری رۆڵیان گێڕا و بۆ هەموو بندەستان، ئەوانەی نکۆڵیان لێکراوە، ژنان و گەلانی تێکۆشەر بوونە ورە و هیوایەکی گەورە.
وەک کەجەدەکە-ئە ئێمە جارێکی دیکە ١ی تشرینی دووەم رۆژی جیهانی پشتیوانی لە کۆبانێ پیرۆز دەکەین و داوا لە هەموو مرۆڤەکان دەکەین کە بەدەوری ئەندێشەکانی رێبەر ئاپۆوە گوڕ بە تێکۆشان بدەن و خاوەنداری لە کوردستان، رۆژئاوا و کۆبانێ بکەن".
هـ . ب