کەجەدەکە- ئەورووپا بۆ چالاکییەکەی ڕۆژی شەممە لە برووکسێل بانگەوازی کرد

دیوانی هاوسەرۆکایەتی کەجەدەکەی – ئورووپا بۆ چالاکییەکەی ڕۆژی شەممە ٢٩ی گوڵان ، لە بەردەم سەفارەتخانەی ئەمریکا لە برووکسێلی پایتەختی بەلجیکا ، بانگەوازی بەشداری جەماوەری کرد.

دیوانی هاوسەرۆکایەتی کەجەدەکەی – ئورووپا بە ڕاگەیەنراوێک داوای لە کوردستانیان و دۆسەتکانی کرد کە لە  چالاکییەکەی بەیانی لە بەردەم  سەفارەتخانەی ئەمریکا  لە برووکسێلی پایتەختی بەلجیکا ، بەشداری جەماوەری بکەن.

کەجەدەکە رایگەیاند کە شەڕی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆسەر گەلی کورد بە ئەری کردن و لەپیش چاوی ئەمریکا و هێزە نێونەتەوەییەکاندا بەردەوام دەکات.

لە بەشیکی تر لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە کە ڕۆژی شەممە لە بەردەم سەفارەتخانەی ئەمریکا لە شاری بڕووکسێلی پایتەختی وڵاتی بەلجیکا لەدژی هێرشی قڕکردن و سڕینەوەی گەلی کورد چالاکی ئیدانەکردن بەرێوە دەچێت.

چالاکییەکە بە دەسپێشخەری رێکخراوەکگەلی وەک ناڤ-بەل، هەبەدەهە- بەلجیکا، ڤەرەدە، یەژەکە-ب، ئەنیستیتۆی کورد و یەکێتی هێزە دیموکراتیکەکان بەڕێوە دەچێت.

کەجەدەکە رایگەیاند کە بە رۆحی سەفەربەری بەشداری چالاکییەکەی کاتژمێر ١١:٠٠ دەبین لەبەردەم سەفارەتخانەی ئەمریکا .

کەجەدەکە داوای لە شۆڕشگێڕ، دیموکرات، ڕۆشنبر، ئۆپۆزیسیۆن و هەموو دۆستەکانی کرد لە دژی شەڕ و هێرشی داگیرکاری بە شیوەیەکی جەماوەری بەشداری لە خۆپیشاندانەکەی رۆژی شەممە ٢٩ی گولان بکەن."

ک-ش