ڕێکخراوەکانی گەنجان: تێکۆشانی ڕێکخراومان تێکناشکێت
مەجلیسی گەنجانی دەم پارتی بۆ ئەو ١٢ گەنجەی کە ١ ی ئەیلول بە پاساوی ئەنجامدانی هەڵپەڕکێ دەستگیرکران، گوتی: "هەڵپەڕکێی خۆمان دەکەینە مۆتەکەی ئەو کەسانەی لە ئازادیمان دەترسن".
مەجلیسی گەنجانی دەم پارتی بۆ ئەو ١٢ گەنجەی کە ١ ی ئەیلول بە پاساوی ئەنجامدانی هەڵپەڕکێ دەستگیرکران، گوتی: "هەڵپەڕکێی خۆمان دەکەینە مۆتەکەی ئەو کەسانەی لە ئازادیمان دەترسن".
مەجلیسی گەنجانی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) و ڕێکخراوەکانی گەنجان بۆ ئەو ١٢ گەنجەی کە لە گردبوونەوەی ١ ی ئەیلول ڕۆژی جیهانیی ئاشتییەوە بە پاساوی ئەنجامدانی هەڵپەڕکێ دەستگیرکران، لەبەردەم بینای دەم پارتی ناوچەی کادیکۆ کۆبوونەوە. نوێنەری ڕێکخراوە مەدنییەکان و پارتە سیاسییەکان بەشداری چالاکییەکە بوون.
وتەبێژی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە)ی مەڕمەڕە ڤیلدان دۆغان گوتی: "گرتن و فشار هەرگیز پاشکەشە بە گەنجان و گەلی کورد ناکات".
هاوسەرۆکی دەم پارتی ئیستەنبوڵ موراد کالماز ڕایگەیاند کوردان سەدان ساڵە دژی سیاسەتی پاکتاوکردن و فشار بەرخۆدان دەکەن، لەسەر میراتی مەزڵومەکان لە زیندان بەرخۆدان دەکەین، تیشکی خستەسەر گرتنی گەنجان بە پاساوی هەڵپەڕکێ و گوتی: "ئەمە ناهەقی و نائەخلاقییە. دەڵێین، ئیتر بەسە. ئێمە پاشەکشە ناکەین. یەک کەسیشمان بمێنێت، تێکۆشانمان بەردەوامە".
ڕاگەیاندراوەکە لەلایەن ئەندامی مەجلیسی گەنجانی دەم پارتی، ئەدا تالافات خوێنرایەوە، گوتی: "هەڵپەڕکێی خۆمان دەکەینە مۆتەکەی ئەو کەسانەی لە ئازادیمان دەترسن".