ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ بانگەوازیان کرد بۆ چارەسەری پرسی کورد
بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی مافەکانی مرۆڤ لە چەند شارێکی تورکیا ڕاگەیاندراو خوێنرایەوە و داوای چارەسەری پرسی کورد کرا.
بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی مافەکانی مرۆڤ لە چەند شارێکی تورکیا ڕاگەیاندراو خوێنرایەوە و داوای چارەسەری پرسی کورد کرا.
بەبۆنەی ٧٥ هەمین ساڵیادی پەسەندکردنی جاڕنامەی گەردوونی مافەکانی مرۆڤ، لە چەند شارێکی تورکیا چالاکی کرا.
ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لەبەردەم پەیکەری شەهیدانی ١٠ ی تشرینی دووەم ڕاگەیاندراویان خوێندەوە. پانکارتەکان دژی پێشێلکاری ماف و قەیرانی ئابووری بەرزکرانەوە. هەروەها داوای ئازادکردنی زیندانیان و بەخشینی مافەکان کرا.
سکرتێری گشتی وەقفی مافەکانی مرۆڤی تورکیا، جۆشکون ئوستەرجی قسەی کرد، ئاماژەی بەوە کرد، نەتەوە یەکگرتووەکان بە ئەرکی خۆی ڕاناپەڕێت بۆ ڕاوەستاندنی شەڕ.
لە مێرسین کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ ڕاگەیاندراوی خوێندەوە پەیوەست بابەتە ڕاگەیاندراوی خوێندەوە.
بەڕێوەبەری کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤی مێرسین، حەقی دەمیر، ئاماژەی بەوە کرد ڕێبەری گەلی کورد و تەواوی جڤاک لەژێر گۆشەگیریدایە، گوتی: "بۆ دوایی هێنان بە سیاسەتی گۆشەگیری درێژە بە تێکۆشان دەدەین. بۆ دیموکراتیزەکردنی وڵات، پێویستە پرسی کورد چارەسەر بکرێت. چارەسەرنەکردنی پرسی کورد، گەورەترین ئاستەنگە لەبەردەم دیموکراتیزەکردنی وڵات".
هاوکات لە شارەکانی ئەدەنە و ئەنتاڵیا و هاتای و ئەنقەرە و ئیستنەبوڵ و ڕحا، ڕاگەیاندراو خوێنرایەوە و بانگەوازکرا بۆ چارەسەری پرسی کورد بە ڕێگەیەکی دیموکراتیک.