کۆماو لە دارمشتاد لەگەڵ بنەماڵەى شەهیدان کۆبوویەوە

کۆمەڵەى بنەماڵەى شەهیدان و بێسەروشوێنکراوان (کۆماو - KOMAW) لە شاری دارمشتادا لە ئەڵمانیا لەگەڵ بنەماڵەى شەهیدان کۆبوونەوەیەکی رێکخست.

کۆمەڵەى بنەماڵەى شەهیدان و بێسەروشوێنکراوان (کۆماو - KOMAW) لە شاری دارمشتاد لەگەڵ بنەماڵەى شەهیدان کۆبوویەوە.

لە شارەکانی مانهایم، فرانکفۆرت، گیسن و دارمشتادەوە زیاتر لە ٥٠ بنەماڵەى شەهیدان بەشداری کۆبوونەوەکە بوون.

دوای خولەکێک رێزگرتن کۆبوونەوەکە دەستیپێکرد و لێکدانەوە بۆ دۆخی سیاسیی ئەمدواییە کرا.

لە کۆبوونەوەکەدا هێرشەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) شانبەشانی دەوڵەتی تورک لە دژی ناوچەکانی گەریلا ئیدانە کران و راگەیاندرا، "هاوکارییەکانی پەدەکە بۆ دەوڵەتی تورک خیانەتێکی گەورەیە".

بە ناوی بنەماڵەى شەهیدانەوە داوا لە پەدەکە کرا، کە دەست لەو کارانەی و هاوکاریکردنی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هەڵگرێت.

کۆبوونەوەکە بە وتنەوەى دروشم کۆتایی پێهات.

ژ.ت