کۆمەڵکوژی پاریس لە کۆپنهاگن شەرمەزارکرا

کوردستانیان و دۆستەکانیان بە پێشەنگایەتی ئەنجوومەنی ژنان لەبەردەم کونسوڵخانەی فەرەنسا لە کۆپنهاگن چالاکیان ئەنجامدا و کۆمەڵکوژیی پاریسیان شەرمەزار کرد.

ئەنجوومەنی ژنان بۆیادکردنەوەی ژنە شۆڕشگێڕانی کورد ساکینە جانسز (سارا) و فیدان دۆغان (ڕۆژبین) و لەیلا شایلەمەز (ڕوناهی) کە ٩ ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ لە پاریس شەهیدکران، لەبەردەم کونسوڵخانەی فەرەنسا لە کۆپنهاگنی پایتەختی دانیمارک چالاکی ئەنجامدا. کوردستانیان و دۆستەکانیان بەشداربوون.

پاش خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدانی ئازادی، بێدەنگی دەوڵەتی فەرەنسا شەرمەزارکرا و گوترا: "داوای دادپەروەری دەکەین، حکومەتی فەرەنسا باش دەزانێت بکوژ کێیە و کام هێز لەپشتی کۆمەڵکوژییەکەیە. بێدەنگی واتای هاوبەشییە لە کۆمەڵکوژی".

لە چالاکییەکەدا درووشمی "سارا، ڕۆژبین و ڕوناهی دەنگی ژنانی ئازادن" و "ژن ژیان ئازادی" و "بڕوخێ زیهنیەتی پیاوسالاری فاشیست" و "فاشیست و دیکتاتۆر ئەردۆگان" بەرزکرایەوە.