کۆمەڵەی ئیسلامی کوردستان کۆمەڵکوژیەکەی غەززەی شەرمەزار کرد

کۆمەڵەی ئیسلامی کوردستان (جیک) کۆمەڵکوژی لە غەززای شەرمەزارد.

کۆمەڵەی ئیسلامی کوردستان (جیک) بە راگەیەندراوێک هێرشەکەی ئیسرائیلی بۆ سەر نەخۆشخانەیەکی غەززەی شەرمەزار کرد، کە بەهۆیەوە سەدان کەس گیانیان لەدەستدا.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، دەوڵەتی ئیسرائیل هێرشی کردووەتە سەر نەخۆشخانەیەکی غەززە و بەهۆیەوە سەدان کەسی بێ تاوان ژیانیان لەدەستداوە. جەختیشی لەوە کردووەتەوە کە پرسی فەلەستین داوای ئازادی و مافە.

'دەوڵەتە ستەمکار و بکوژەکان ناتوانن ئەم پرسە چارەسەر بکەن'

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە:

"بح چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە دەبێت هەموو کەس دەستبەجێ لە چوارچێوەی ماف و یاسادا مامەڵە لەگەڵ ئەو کێشەدا بکرێت. دەسەڵاتدارە ستەمکار و بکوژەکان ناتوانن ئەو کێشەیە چارەسەر بکەن. مسوڵمانان، یەهودییەکان، مەسیحیەکان، ئێزییەکان، دروزییەکان و مرۆڤەکانی شوێنکەوتووی ئایینەکانی دیکە دەبێت قەبوڵی بکەن کە ئەو کێشەیە، کێشەیەکی ئایینی نییە. تورکیا، ئێران، عێراق و سوریا هەموو رۆژێک بە سەدان مرۆڤ دەکوژن، هەربۆیە ئەستەمە بتوانن ئەو کۆمەڵکوژیە رابگرن. ئێمە وەک کەسانی باوەڕمەند دەبێت هەرگیز گوێ لەو دەوڵەتانە نەگرن و نەبنە ئامرازی سیاسەتەکانیان. دەبێت ئێمە بۆ دامەزراندنی هەلومەرجی ژیانی ئاشتیان، تێبکۆشین".