کۆن-مەد: ئێمە تێکۆشانی ئاپێ وەهاپ دەگەیەنینە سەرکەوتن

کۆن-مەد وەهاپ گۆگەباکانی بەبیر هینایەوە و وتی:"ئێمە تیکۆشانی ئاپێ وەهاپ بەرەو سەرکەوتن دەبەین."

کۆن-مەد راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا وەهاپ گۆگەباکان بەبیر هێنرایەوە.

 لە ڕاگەیەندراوەکەدا گوتراوە:"ئاپێ وەهاپ لە ساڵی ١٩٦٩ لە گوندی گۆگەباکانی لە ناوچەی ئاکچاداگی مەلەتی ڕووی لە ئەڵمانیا کردووە، ئاپێ وەهاپ وەک کرێکارێک چووەتە ئەڵمانیا و لە ساڵی ١٩٨٩ لەگەڵ کۆمەڵەی چەپی کورد لە بەرلین دەناسێت و تا کۆتایی تەمەنی بە هەوڵێکی ناوازە بەشداری تێکۆشان بووە، ئاپێ وەهاپ زۆربەی کاتەکانی لە ناوەندی کوردستانی ئازاد لە بەرلین بەسەر بردووە، سەرەڕای بە تەمەن بوونی، ئاپێ وەهاپ بەشداری لە هەموو چالاکی و ڕێکخراوەکاندا دەکات و بە هەموو شێوەیەک خۆبەخشی نیشان دەدات.لەم پرۆسەیەدا، زۆرجار هێرش کراوەتە سەر ماڵەکەی و تووشی گوشارێکی زۆر بووە، کاتێک نەورۆزی ساڵی ١٩٩٣ لە زانکۆی تەکنیکی بەرلین قەدەغە دەکرێت، ئاپێ وەهاپ بەشداری چالاکییە ناڕەزایەتییەکانی زانکۆکەدا دەبێت، پۆلیس هێرش دەکاتە سەری کەسانێک کە دەیانویست ئاهەنگی نەورۆز پیرۆز بکەن، گەنجان بۆ ئەوەی کاردانەوە نیشان بدەن ئاگریان لە جەستەیان بەردا.

ئاپێ وەهاپ لە ٣ی کانوونی یەکەمدا لە نەخۆشخانە کۆچی دوایی کرد. بیرەوەرییەکانی ساڵانی تێکۆشانی لەدوای خۆی بەجێهێشت. هەموومان بە کۆچی دوایی ئاپێ وەهاپ زۆر دڵتەنگین. پرسە و سەرەخۆشی تایبەت بۆ بنەماڵەکەی و سەرجەم گەلی وڵاتپارێزمان دەنێرین. ئێمە بەڵێنمان بە ئاپێ وەهاپ داوە تێکۆشانەکەی دەگەیەنینە سەرکەوتن."