کەناڵی زی دی ئێفی ئەڵمانی: فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی دەوڵەتی تورک بە کامێرای ئەڵمانی هێرش دەکەن

فڕۆکە بێفڕۆکەوانە هێرشبەرەکان لەم ساڵانەی دواییدا بوونەتە کەرەستەی سەرەکیی شەڕ و کۆمەڵکوژییەکانی دەوڵەتی تورک. کەناڵی زی دی ئێفی ئەڵمانی لە لێکۆڵینەوەیەکیدا ئاشکرایکرد، کامێرای فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی جۆری "بایراکتار" کامێرای ئەڵمانین.

فڕۆکە بێفڕۆکەوانە هێرشبەرەکان لەم ساڵانەی دواییدا بوونەتە کەرەستەی سەرەکیی شەڕ و کۆمەڵکوژییەکانی دەوڵەتی تورک. کەناڵی زی دی ئێفی ئەڵمانی لە لێکۆڵینەوەیەکیدا ئاشکرایکرد، کامێرای فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی جۆری "بایراکتار" کامێرای ئەڵمانین.

دەوڵەتی تورک یەکێک لە کڕیارە سەرەکییەکانی چەکی ئەڵمانیایە. کەناڵی "زی دی ئێف / ZDF"ی دەوڵەتی ئەڵمانیا لە بەرنامەی فرۆنتاڵ / Frontal (پێشەوەی) خۆیدا دیسانەوە لە راپۆرتێکی بنکۆڵکاریدا سەرنجی خستەوە سەر ئەو بابەتی چەکی ئەڵمانی و بەکارهێنانی لە شوێنە جیاجیاکانی جیهاندا.

بەرنامەکەی زی دی ئێف بە هێرشی دەوڵەتی تورک لە ١٧ی ئابی ٢٠٢١ بۆ سەر شەنگال دەستیپێکرد. راگەیاندرا، دەبێت ئەو هێرشە بە فڕۆکەى بێفڕۆکەوان ئەنجامدرابێت. لەو هێرشەی ١٧ی ئابدا نەخۆشخانەی گوندی سکێن کرایە ئامانج و لە ئاکامی ئەو هێرشەدا ٨ کەس کوژران و ٤ کەسی تریش برینداربوون.

هاوکات لەگەڵ بیرهێنانەوەی ئەو کۆمەڵکوژییە و کۆمەڵکوژییەکانی تر لە شەنگال، راگەیاندرا، ڕژێمی ئەردۆغان لە باکوری کوردستان و لە هەموو شوێنێکی دیکەدا شەڕ لە دژی کورد دەکات.

دەوڵەتی تورک جەنگەکانی ئەم ساڵانەی دوایی بە زۆری بە فڕۆکەی بێ فرۆکەوانی هێرشبەری جۆری "بایراکتار" ئەنجام دەدات. بەرنامەى فرۆنتالی کەناڵی زی دی ئێف رایگەیاند، دەوڵەتی تورک ئەو کەرەستە جەنگییە بۆ خۆی دروست دەکات و لە هەمان کاتیشدا دەیفرۆشێت، بەڵام ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانە (درۆنەکان) نهێنییەکیان هەیە. ئەو نهێنییەش ناوی ئارگۆس ٢ (Argos 2). ئەویش چاوی ئەلکترۆنیکی ئەو سیستمە و کەرەستە جەنگییەیە. ئەو ئامراز و کەرەستە جەنگییەش لەلایەن کۆمپانیای هێنسۆڵدت (Hensoldt)ی  ئەڵمانییەوە دروست دەکرێت.

ئەلێکساندەر لورزی لە رێکخراوی گرین پیس (ئاشتی سەوز) دەڵێت، کامێرای ئارگۆس لەلایەن کۆمپانیایەکی ئەڵمانییەوە لە ئەفریقای باشوور دروست دەکرێت. درۆنەکانی دەوڵەتى تورک بە بێ ئەو کامێرایە بەکەڵکی هیچ نایەن و هیچ سوودێکیان نابێت.

لە بەرنامەکەدا لەلایەن زۆرێک لەشارەزایانەوە ئەوە پشتڕاست کرایەوە، ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانە جەنگییانە، کە دەوڵەتی تورک  بە وڵاتانی فرۆشتووە، بەتایبەتی، کە بە ئازەربایجان و یەمەن و... هتد دەفرۆشێت، کامێرای ئارگۆسی ئەڵمانییان لەسەره.

لە بەرنامەکەدا پرسیاری "ئاگوس ٢ تەکنیکی جەنگ بۆ دیکتاتۆرەکانە؟" کرا و زۆرێک لە شارەزایان ئەوەیان پشتڕاستکردەوە، ئەو  فڕۆکە بێفڕۆکەوانانەى لە ئازەربایجان و یەمەن بەکارهاتوون، بەو تەکنەلۆژیایە دروستکراون.

هەمان پرسیار لە بەرپرسانی هێنسۆڵدت (Hensoldt)یش کراوە. لە وەڵامی کۆمپانیاکەدا هاتووە، ئەو ئامێر و کەرەستەیە لە ئەفریقای باشوور و بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیاکی ئەوان دروست کراوە. هەروەها باس لەوە دەکات، ئەو کڕیارانەى ئەو ئامێرەیان پێدەفرۆشرن  جێگای متمانەی ئەوانن.

کڕیارەکانی ئەو کۆمپانیایە تا چەند جێگا متمانەن؟ لە بەرنامەکەدا ڤیدیۆیەکی مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ لە یەمەنەوە بڵاو کرایەوە. لە ڤیدیۆکەدا ئەوە نیشاندرا، کە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی سعودی لە یەمەن خراوەتەخوارەوە و کامێرای ئارگۆسی لەسەرە.

ژ.ت