کۆنفرانسی کورد لەپەرلەمانی ئەوروپا: لۆزان کارەسات بوو
لە سەرەتای دانیشتنی دووەمین ڕۆژی کۆنفرانسی کورد کە لە پەرلەمانی ئەوروپا بەڕێوەدەچێت، ڕێککەوتنی لۆزان و ئەنجامەکانی هەڵسەنگێندرا.
لە سەرەتای دانیشتنی دووەمین ڕۆژی کۆنفرانسی کورد کە لە پەرلەمانی ئەوروپا بەڕێوەدەچێت، ڕێککەوتنی لۆزان و ئەنجامەکانی هەڵسەنگێندرا.
لە دووەمین ڕۆژی دانیشتنەکانی کۆنفرانسەکە کەکاتژمێر ٠٩:٠٠ دەستی پێکرد. لە میانەی دانیشتنەکانی ٦ی کانوونی یەکەمدا، داوای ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و دەرهێنانی پەکەکە لە لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان کرا.
کیەسەر: لۆزان کارەساتێک بوو
لە سەرەتای دانیشتنی ڕۆژی دووەمدا، کۆنفرانسی لۆزان و ئەنجامەکانی هەڵسەنگێندرا. نیل موتلوێر لە زانکۆی لەیپزیگ سەرپەرشتی دانیشتنەکەی کرد و هانس لوکاس کیەسەر لە زانکۆی زوریخ وتارێکی بە ناونیشانی "پەیمانی لۆزان: مێژوو و بەردەوامی سیاسی" پێشکەش کرد.
کیەسەر هەڵسەنگاندنی بۆ ئەنجامەکانی ڕێککەوتنی لۆزان کرد، وشەی 'کارەسات'ی بەکارهێنا و ڕایگەیاند کە مافی پێکهاتە ڕەسەنەکان لەو کاتەدا پێشێل کران.
کیەسەر باسی لەوەش کرد، کە نازییەکان سوودیان لە کردەوەکانی دەوڵەتی تورک وەرگرتووە و وتی:"پەیمانی لۆزان لە ڕیشەی کێشەکانی ئێستادایە. کیەسەر بە نیشاندانی نەخشەیەک سەرنجی بۆ سیاسەتەکانی گۆڕانی دیمۆگرافی لە کوردستان و تورکیا ڕاکێشا و ڕایگەیاند کە کورد بەم ڕێکەوتنە بێ ئەوەی کەمینە بێت بێ ماف کراوە. کیەسەر وتی:"لە ڕێگەی پەیمانی لۆزانەوە، پڕۆژەی فرەرەنگی ئانادۆڵ وەلاوە نرا؛ ناسنامەی یەکگرتوو و ناوەندی و نەتەوەپەرەستی تورک دەستی پێکرد و "نازییەکان زۆر باش لەم بابەتە تێگەیشتن "و سوودیان لە ئەنجامەکانی لۆزان وەرگرت."
یاسین سونجا: پرسی کورد پرسێکی نێونەتەوەییە
یان یاسین سونجا لە زانکۆی بیلەفیڵد ڕایگەیاند کە پرسی کورد 'پرسێکی بێ ئاشتیە' لە ناوچەکەدا و ئاماژەی بەوەدا کە ڕیشەی ئەم کێشەیە'چەوساندنەوەیە'.
یاسین سونجا لەدرێژەی قسەکانیدا وتی:"پرسی کورد پرسێکی نێونەتەوەییشە" و ئاماژەی بەوەدا کە لە مێژوودا بەردەوام نادادپەروەرانە مامەڵە لەگەڵ کورددا کراوە. سونجا وتی:"ئەگەر بەرخۆدانتان سزا دەدرێت، ئەوا بەردەوامی نادادپەروەرییە" و ئاماژەی بە خستنە ناوی پەکەکەی لە لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکاندا و وتی:"کورد دژی جیهانی ڕۆژئاوا شەڕ ناکەن، بەڵکو بۆ ئازادی خۆی شەڕ و تێدەکۆشان دەکات."
دیجلە: لە کۆدەکانی دەوڵەتی تورکدا چارەسەری بوونی نییە
دوایین بەشی پانێڵی یەکەم لەلایەن ڕۆژنامەنووس ئامەد دیجلەوە بە ناونیشانی "ئەوروپا و پرسی کورد: بەرپرسیارێتی مێژوویی و چاوەڕوانی" پێشکەشکرا. ئامەد دیجلە بە زمانی کوردی قسەی کرد و سەرنجی بۆ سەدەیەک نکۆڵی و لەناوبردنی کورد ڕاکێشا. وتی:"کورد ژمارەی دانیشتووانی زیاتر لە 40 ملیۆن کەسە، وەک گەورەترین گەلی بێ دەوڵەت بوونی خۆی دەپارێزێ و لە ئەنجامی تێکۆشانێکی دوور و درێژدا بوونەتە کاراکتەرێکی سیاسی."
ئامەد دیجلە وتی:"لە کۆدەکانی دەوڵەتی تورکیادا چارەسەری نییە، بەڵکوو هیچ بێ چارەیی هەیە"
ئامەد دیجلە ئاماژەی بە پێگەی کورد لە شەڕی ناوخۆی سوریا و دەستکەوتەکانی کرد و وتی:"رێککەوتنی ڕۆژئاوا، واتە دەستووری بنەڕەتی ڕۆژئاوا، شتێکە کە لە مێژووی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بۆ گەلان، دیموکراسی، گەڵاڵە و پێشنیارێکی باشتر لەمەنییە و وێنەی نییە."
کۆنفرانسەکە بەردەوامی دەبێت...