کۆنفرانسی سۆسیۆلۆژیای ئازادی: بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ تێکۆشان مەزن دەکەین
لە ئەنجامنامەی کۆنفرانسی سۆسیۆلۆژیای ئازادی، بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بڕیاری مەزنکردنی تێکۆشان درا.
لە ئەنجامنامەی کۆنفرانسی سۆسیۆلۆژیای ئازادی، بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بڕیاری مەزنکردنی تێکۆشان درا.
کۆنفرانسی سۆسیۆلۆژیای ئازادی بە درووشمی "خۆشویستنی من بە جێبەجێکردنی بۆچوونەکانم لە ژیاندا دەبێت" لە شاری ڕەقە لەلایەن کۆمەڵەی ژنانی زنوبیاوە ڕێکخرا، بە نرخاندنی بەشی دووەم بە ناونیشانی "ئازادی لەپشت دیوارەکانی زیندانەوە" بەردەوام بوو.
ئەندامی بەڕێوەبەریی کۆمیتەی پەروەردەیی کۆمەڵەی ژنانی زنوبیا، مەریەم عوسمان تیشکی خستەسەر تاوانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ڕوانینی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەربارەی ئازادی شرۆڤە کرد.
ئەندامی نووسینگەی پەروەردەی کۆمەڵیەی ژنانی زنوبیا ئاڵا عەواد ڕایگەیاند ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لەڕووی جەستەیی دیلکراوە بەڵام فیکری وی ئازادە و لەنێو گەلاندا بڵاودەبێتەوە و شوێنکەوتەی ئەم فیکرە دەبین.
هاوسەرۆکی مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدان، فاتمە نەعسان ڕایگەیاند ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هاوڕێی ژنانە و هەوڵیدا ژنان ئازادی خۆیان بەدەست بهێنن، گوتی: "پێویستە تێکۆشان مەزن بکەین تاوەکو ئازادی جەستەیی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان مسۆگەر بکەین".
هاوسەرۆکی کۆمیتەی ناوخۆی کانتۆنی ڕەقە عایشە شاویس جەختی کردەوە لەسایەی فیکری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، ژنان ئازاد بوون.
هاوسەرۆکی دەستەی ئیدارەی خۆجێی و شارەوانییەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، ئیلهام متلی ڕایگەیاند فیکری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لەنێو گەلان و ئایینەکان و کەمەنەتەوەیایەتییەکان بڵاوبووەتەوە، گوتی: "وەک ژنانی سوریانی، خاوەنداری لە فیکری ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان دەکەین، هەوڵدەدەین ئازادی جەستەیی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان مسۆگەر بکەین".
پاشان ژنان جەختیان کردەوە، پێویستە لەسەر ئاستی جیهان چالاکی بکرێت و فشار لە دەوڵەتی تورک بکرێت، بۆ کۆتاییهێنان بە گۆشەگیری و ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.
کۆنفرانسەکە بە ئەنجامنامەیەک کۆتایی هات:
بۆ بەدەستهێنانی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پێویستە ژنان تێکۆشان مەزن بکەن و چالاکی هەمەجۆر ئەنجام بدەن.
پێویستە ڕامانەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و کتێبەکانی وەربگێڕدرێن و بڵاوبکرێنەوە.
پێویستە لەنێو کۆمۆنە و مەجلیسەکان هەڵمەت ئەنجام بدرێت بۆ نیشاندانی تێکۆشان و بەرخۆدانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە زیندان.
درێژەدان بە چالاکییەکانی خوێندنەوەی پارێزنامەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و دەستکردن بە خوێندنەوەی کتێبی چوارەم (ڕۆژهەڵاتی ناوین).
ئەنجامدانی فیستیڤاڵ بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.
خۆ گەیاندن بە تەواوی ڕێکخراوە مرۆییەکان لەپێناو ئاشکراکردنی ڕەوشی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ئەنجامدانی پانێڵ بۆ تیشک خستنەسەر تەندروستی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.
پێشخستنی هەماهەنگی بۆ چالاکی لەپێناو ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ئاستی جیهانی و هەرێمی.
پراکتیککردن و بڵاوکردنەوە فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.
لەپێناو بنیاتنانی خێزانێکی دیموکراتیک، جێبەجێکردنی یاسای خێزان.
بۆ ناسینی مۆدێلی ڕاستەقینەی جڤاکی هاوبەش و ئازاد، پێشختنی زانستی ژنان.
بۆ بنیاتنانی جڤاکێکی دیموکراتیک و ئیکۆلۆژیک، پێشخستنی ژنان لەڕێگەی پەروەردەوە.
بڵاوکردنەوەی تێگەی ئیکۆلۆژی، لەڕێگەی هەڵمەتی هۆشیاری پاراستنی ژینگەوە.
دامەزراندنی کۆمیتەی یاسایی، بۆ دەرهێنانی پەکەکە لە لیستی تیرۆر.
پاشان گرووپێکی سەر بە هیلالی زێڕین بەرهەمی هونەرییان پێشکەش کرد.
کۆمیتەی ئامادەکار، کتێب و پارێزنامەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان بەسەر ئامادەبووان دابەشکرد.