کۆنفرانسی ئاشتی و دیموکراسی لە بەرلین

بە بەشداری ئەکادیمیستییان، ڕۆشنبیران، نوسەران و سیاسەتمەداران لە ١ی ئەیلول ڕۆژی ئاشتی جیهانی 'کۆنفرانسی ئاشتی و دیموکراسی' لە بەرلین ئەنجام دەدرێت.

بە بەشداری ئەکادیمیستییان، ڕۆشنبیران، نوسەران و سیاسەتمەداران وڵاتی تورکیا کە نیشتەجێی ئەوروپابوون لە ٢ی حوزەیراندا وۆرکشۆپی ' ئاشتی، دیالۆگ و دیموکراسی' ئەنجامدرابوو و لە چوارچێوەی بڕیارەکانی کۆنفرانسەکەدا بریاری ئەنجامدانی 'کۆنفرانسی ئاشتی و دیموکراسی' لە ١ی ئەیلول لە بەرلین درا و لە ڕۆژی ئاشتی جیهانیدا کۆنفرانسەکە ئەنجام دەدرێت.

لە بارەی کۆنفرانسەکەوە د. هاکان ئاڵتون  کە بەشداربووی کۆنفرانسەکەی ٢ی حوزەیران بووە بۆ ئاژانسەکەمان قسەیکرد و وتی: "جیهان گۆڕدراوە بۆ گۆڕەپانی جەنگ و ئاگر. بێگومان ئەمە ئازاری هەموومان دەدات، ئەم ئازارانە ئێمەی کۆکردەوە."

هەر لە قسەکانیدا د. هاکان ئاڵتون سەرنجی خستە سەر کارەکانی کۆنفرانسەکە و وتی: "یەکێک لە کارەکانی کۆنفرانسەکە قسەکردن بوو لەسەر گۆشەگیری نایاسیی سەر عەبدوڵا ئۆجالان، بەشداربووانی وۆرکشۆپەکە بە وردی باسی ئەو بابەتەیانکرد. پێویستە زۆر بەباشی لە دژیەکی نێوان گۆشەگیری و دیموکراسی تێبگەین. بۆ تێگەشتن لەمە پێویستە ڕێ و ڕێبازی زۆر بەکاربهێنین، ئەمەش هاوکارییە بۆ تێکۆشانی دیموکراسی و ئاشتی."

لە کۆتاییدا د. هاکان ئاڵتون داوی لە کەسانی نیشتەجێی بەرلین کرد لە ڕێگەی ئەنتەرنێتەوە تەماشای ' کۆنفرانسی پێکەوە ئایندە بونیاد بنێین' بکەن.

https://www.youtube.com/@EffpPeaceForum

www.forumforpeace.eu