کۆنگرەی سێهەمی تەجەشە کۆتاییهات
گەنجانی ئەندامی تەجەشە شێوازی چالاکیەکانی ساڵانی نوێی تێکۆشانیان هەڵسەنگاند و لەو بارەوە چەند بڕیارێکیاندا. گەنجان رایانگەیاند، ئازادی جەستەیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان مسۆگەر دەکەن.
گەنجانی ئەندامی تەجەشە شێوازی چالاکیەکانی ساڵانی نوێی تێکۆشانیان هەڵسەنگاند و لەو بارەوە چەند بڕیارێکیاندا. گەنجان رایانگەیاند، ئازادی جەستەیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان مسۆگەر دەکەن.
ئەندامانی بزوتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) لە پاریس کۆبوونەوە و رایانگەیاند کە هەڵمەتی 'ئازادی بۆ رێبەر ئاپۆ، چارەسەر پرسی کورد' بەرەو سەرکەوتن دەبەن.
لە کۆنگرەکەدا پرۆسەی سیاسی هەڵسەنگێندرا، لە هەمان کاتدا چالاکییەکانی دوو ساڵی رابردووی ئەندامانی تەجەشە لە ئەوروپا هەڵسەنگێندرا. هەروەها پلانی قۆناغی داهاتوو خرایەڕوو.
'ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ مسۆگەر دەکەین'
گەنجانی شۆڕشگێڕ لە بڕیارەکانی کۆنگرەکەیاندا ئەوەی خستەروو کە چالاکییەکانی ئەوان لەسەر بنەمای مسۆگەرکردنی ئازادیی جەستەیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەبێت و رایانگەیاند، کە تێکۆشان زیاتر بەرێکخستن دەکەن.
ئاماژەیان بەوەشکرد، کە لە دژی سیاسەتی شەڕی تایبەتی دەوڵەتی تورکی فاشیست کە گەنجان ناچار بە کۆچبەری دەکات، کاری رێکخراوەیی ئەنجام دەدەن.
هەروەها گەنجان بابەتە کولتوری و کۆمەڵایەتیەکانیان بە وردی هەڵسەنگاندن و بڕیاریان دا خۆیان بگەیەننە هەموو گەنجانی دانیشتووی ئەوروپا.
لە کۆنگرەکەدا پەیامی ڤیدیۆیی گەنجانی بەرازیل، شەنگال و رۆژئاوا بڵاوکرایەوە، هاوکات مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە)ش پەیامێکی ڤیدیۆیی ئاراستەی کۆنگرەی گەنجان کردبوو.
مەزڵوم عەبدی بە تایبەتی سەرنجی بۆ سەر شۆڕشی رۆژئاوا راکێشا کە لە لایەن گەنجانی رێکخستنکراوەوە بەئەنجام گەیشت و وەک پێشەنگانی بونیادنانی کۆمەڵگا هەڵسەنگاندنی بۆ گەنجان کرد. مەزڵوم عەبدی ئەوەی خستەڕوو کە گەنجان لە ئەوروپا دەبێت خۆیان رێکبخەن و خاوەنداری لە هەموو گەنجان بکەن.
کۆنگرەی سێهەمی بزوتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ پێشکەش بە شەهید دیدار هارون و شەهید بەرخودان چیاگەر کرا.
هـ . ب