لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیری لە شارۆچکەی حەمدانیە ئاگرێک کەوتەوە، بەهۆیەوە ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیان بوونە قوربانی، سەبارەت بەم کارەساتە، نوێنەرایەتی باشوری کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) لە ڕاگەیاندراوێکی نوسراودا، پرسە و هاوخەمیی خۆی بۆ کەسوکاری قوربانیان دەردەبڕێت.
دەقی ڕاگەیاندراوەکە بەم جۆرەیە:
"بەداخەوە شەوی ٢٠٢٣/٩/٢٧/٢٦ لەشارۆچکەی حەمدانییەی پارێزگای نەینەوا لەکاتی ئاهەنگی هاوسەرگیریدا ئاگرێک کەوتەوە، بەو هۆیەوە زیاتر لەسەدکەس بوونەقوربانی وژمارەیەکی زۆریش برینداربوون.
ئێمەلە نوێنەرایەتی باشووری کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان پرسەوسەرەخۆشی ئاڕاستەی کەسوکاری قوربانییەکان و تەواوی خوشک و برایانی مەسیحی دەکەین و هیوای چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین.
ئەرکی حکومەت و لایەنەپەیوەندیدارەکانە لەپێناو سەلامەتی خەڵک و ڕێگری لەڕووداوی لەوشێوەیە ڕێکاری وردوتوندبگرنەبەرو ئەرکی خۆیان جێبەجێبکەن".