کتێبی شەڕی گەریلا سەرلەنوێ چاپ دەکرێتەوە

دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ئومید سەرلەنوێ کتێبی شەڕی گەریلا چاپ دەکاتەوە، کە یەکەم جار لە ساڵی ١٩٦٧دا لەلایەن جان یوجەلەوە وەرگێڕدرایە سەر زمانی تورکی و بەهۆیەوە ئەو وەرگێڕە زیندانی کرا.

چاپخانەی ئومید کتێبی شەڕی گەریلای سەرلەنوێ چاپکردەوە، کە ماوەی زیاتر لە نیو سەدە بەسەر یەکەم چاپی ئەو کتێبە بە زمانی تورکی تێپەڕدەبێت و هەر ئەو کات قەدەغەکرابوو.

لە کتێبەکەدا باس لە تاکتیکەکانی شەڕی گەریلا دەکات و چەند نمونەیەکی مێژوویی دەگێڕێتەوە و یەکەم چاپیشی لە ساڵی ١٩٦٧ بڵاوکرایەوە کە لەلایەن جان یوجەلی شاعیرەوە وەرگێڕدرابووە سەر زمانی تورکی و بەرگەکەشی لەلایەن ئیبراهیم باڵابانەوە دیزاین کرابوو.

لە بەشی ناساندنی کتێبەکەدا هاتووە، "ئەم کتێبە بە شێوەیەکی گشتی نیشانی دەدات کە شەڕی گەریلا چییە، چۆن دەستیپێکردووە. کتێبەکە لەلایەن جان یوجەلی شاعیرەوە سەرباری هەموو مەترسییەکانی گرتن لە ساڵی ١٩٦٧ وەرگێڕدرا و بڵاوکرایەوە. نوسەرانی کتێبەکە بریتین لە مائۆ زیدۆنگ، ئێرنێستۆ چی گیڤارا و ئەفسەرێکی ئەمریکی ساموئێل گریفس.

جان یوجەل بە هۆی وەرگێڕانی ئەو کتێبەوە سزای ١٥ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرابوو، دوای سێ ساڵ مانەوەی لە زیندان بە لێبوردنی گشتیی ئازاد بوو..سەرباری تێپەڕبوونی ساڵانێکی هێشتا شەڕی گەریلا لە رزگارکردنی گەلاندا رۆڵی هەیە، هەربۆیە بڕیارماندا کە ئەو میراتە بەنرخەی جان یوجەل سەر لەنوێ بڵاوبکەینەوە".

هـ . ب