کورد لە ڤییەنا بۆ دەنیز پۆیراز رژانە سەر شەقامەکان
کوردستانیان و دژە فاشیتەکان لە شاری ڤییەنای پایتەختی نەمسا بۆ دەنیز پۆیرازی هەدەپەیی و هێرشی داگیرکەرییەکانی رژانە سەر شەقامەکان.
کوردستانیان و دژە فاشیتەکان لە شاری ڤییەنای پایتەختی نەمسا بۆ دەنیز پۆیرازی هەدەپەیی و هێرشی داگیرکەرییەکانی رژانە سەر شەقامەکان.
لە شاری ڤییەنای نەمسا یەکێتیی هێزە دیموکراتیکەکان، بزووتنەوەى گەنجانی شۆڕشگێڕ و بزووتنەوەى ژنانی شۆڕشگێڕ هێرشکردنە سەر بارەگای هەدەپە لە ئیزمیر و کوشتنی دەنیز پۆیراز و هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتى تورک-یان ئیدانە کرد.
دژە فاشیستەکان و بەرەی گەلیش بەشداری چالاکییەکە بوون. لە وتەکاندا یادی پۆیراز کرایەوە و راگەیاندرا، "نە هێرشە داگیرکەرییەکان و نە تاوانەکان ناتوانێت ئێمە راوەستنێت".
بە ناوی گەنجانەوە وتە پێشکەشکرا و رایانگەیاند، گەنجان لێپرسینەوە لە ئاکەپە – مەهەپە دەکەن.
لە دوای پێشکەشکردنی وتەکان ئاڵاکانی هەدەپە و یەپەگە ویەپەژە و پۆستەرەکانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بەرزکرانەوە و رێپێوانێک رێکخرا.
لە رێپێوانەکەدا چەندین دروشم وترایەوە.
ژ.ت