کوردان لە رووسیا بانگەوازی بۆ یەکگرتنیان بڵاوکردەوە

کوردانی هەرێمی ستاڤراپۆلی رووسیا هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورکیان ئیدانە کرد و داوای یەکگرتنیان لە هەموو هێزە کوردییەکان کرد.

کوردانی هەرێمی ستاڤراپۆلی رووسیا لە دژی هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا چالاکییەکیان ئەنجامدا.

بە ناوی جەماوەری گەلەوە مستەفا ئاسایۆڤ ریشسپیی ستاڤراپۆل راگەیاندراوی چالاکییەکەى خوێنەوە و رایگەیاند، گەریلاکانی ئازادیی کوردستان رێگا نادەن داگیرکەر بەرەوپێش بڕوات و بەرخودانێکی بێ هاوتا لە دژی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بەڕێوەدەبەن.

مستەفا ئاسایۆڤ رایگەیاند، دەوڵەتی تورک بە بنبەست گەیشتووە، بۆیە هەوڵ دەدات کورد لە ناو یەکدا بە شەڕ بدات و وتی، "ئێمە هاوکارییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) بۆ دژومنی کوردان ئیدانە دەکەین و داوای یەکگرتوویی دەکەین".

لە راگەیاندراوەکەدا ئاماژەبەوەشکراوە، گەریلاکانی ئازادیی کوردستان هێزی سەرەکیی گەلی کوردن و گەلی کورد بەبێ ئەوان ئازاد ناببێت.

لە راگەیاندراوەکەدا داوا لە خەڵکی باشووری کوردستان کراوە، کە لە دژی هێرشە داگیرکەرییەکان و هاوکارییەکانی پەدەکە بۆ داگیرکەران، راپەڕن.

هەروەها لە راگەیاندراوەکەدا کوشتنی دەنیز پۆیرازی هەدەپەی ئیدانە کرا.

ژ.ت