کوردانی ڕووسیا کوشتنی ڕۆژنامەنووسانیان شەرمەزار کرد
کوردانی ڕووسیا ڕایانگەیاند کە لە ئەنجامی هاوکاریییەکانی پەدەکە، دەوڵەتی تورک ٢ ڕۆژنامەنووسی لە سلێمانی تیرۆر کرد، هاوکات داگیرکاری و خیانەتیان شەرمەزار کرد.
کوردانی ڕووسیا ڕایانگەیاند کە لە ئەنجامی هاوکاریییەکانی پەدەکە، دەوڵەتی تورک ٢ ڕۆژنامەنووسی لە سلێمانی تیرۆر کرد، هاوکات داگیرکاری و خیانەتیان شەرمەزار کرد.
رێکخراوە کوردییەکان لە ڕووسیا بە بەیاننامەیەکی هاوبەش هێرشەکەی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیان بۆسەر شارۆچکەی سەیدسادیقی شاری سلێمانی شەرمەزار کرد کە لە ئەنجامدا بووە هۆی شەهید بوونی ٢ڕۆژنامەنووسی کورد گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین.
لە بەیاننامەکەدا سەرەخۆشی لە کەسوکاری ئەو دوو شەهیدە و گەلی کورد کرا و هاوکات هاوکارییەکانی پەدەکە و بنەماڵەی بارزانی لەگەڵ دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە توندی شەرمەزار کرا.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، "لە ئەنجامی خیانەت و هاوکارییەکانی پەدەکە، دەوڵەتی فاشیستی تورک چووەتە ناو خاکی هەرێمی کوردستان و بە شێوەیەکی دڕندانە هێرش دەکاتە سەر کوردان، شۆڕشگێڕ و سیاسەتمەداران، چالاکوان و ڕۆژنامەنووسان. هێرشی دوایی بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان لە ٢٣ی ئاب دژی ڕۆژنامەنووسانی کورد ئەنجامدرا. هێرشەکە بە پشتیوانی و هاوکاری پەدەکە ئەنجام درا و لە ئەنجامدا ڕۆژنامەنووسان گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین شەهید بوون و ڕۆژنامەنووسێکی ئازادیش بریندار بوو."
لە بەیاننامەکەدا، بە ناوی کوردانی ڕووسیاوە داوا لە پەدەکە و بنەماڵەی بارزانی کرا، واز لە خیانەت و هاوکارییەکانیان لەگەڵ دوژمنی گەلی کوردستان بهێنن.