هه‌واڵی به‌په‌له‌: ناسنامەی ئەو گەریلایانە ئاشکرا کرا کە بەشدابوون لە مەراسیمی چەک لەناوبردن دیمەنی مەراسیمی سووتاندنی چەک

کورتولموش دوای مەراسیمی چەک لەناوبردن: گەیشتوینە کۆتایی کارەکانمان پەیوەست بە کۆمسیۆنەوە

سەرۆکی پەرلەمان نوعمان کورتولموش لە دوای مەڕاسیمی چەک لەناوبردنی گرووپی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە و گوتی: "گەیشتوینە کۆتایی کارەکانمان پەیوەست بە کۆمسیۆنەوە."

سەرۆکی پەرلەمان نوعمان کورتولموش پەیوەست بە مەڕاسیمی لەناوبردنی چەکەکانی گرووپی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک قسەی کرد و ئاماژەی بەوەدا پڕۆسەکە وەک ئەوەی پلانی بۆ دانرابوو پەرەدەسێنێت و گوتی: "هەمووشتەکان بە نیازێکی باشەوە بەڕێوەدەچن. بانگەواز لە هەمووکەسێک دەکەم پشتگیری ئەم پڕۆسەیە بکەن. گەیشتوینە کۆتایی کارەکانمان پەیوەست بە کۆمسیۆنەوە".

کورتوڵموش ڕایگەیاند یەکەمین کاری کۆمیسیۆنەکە چاودێرییکردنی چۆنێتی بەڕێوەچوونی پرۆسەکەیە.