لە ١ی ئایاری کادیکۆ مانیفیستۆی هاوبەش خوێنرایەوە
لە گردبوونەوەی ١ ی ئایار لە گۆڕەپانی ڕیتمی کادیکۆ مانیفیستۆی هاوبەشی ڕێکخراوەکان خوێنرایەوە و ئاماژە بە ڕەنج و دیموکراسی و ئازادی کرا.
لە گردبوونەوەی ١ ی ئایار لە گۆڕەپانی ڕیتمی کادیکۆ مانیفیستۆی هاوبەشی ڕێکخراوەکان خوێنرایەوە و ئاماژە بە ڕەنج و دیموکراسی و ئازادی کرا.
گردبوونەوەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن دەستی پێ کرد، پاشان سەرۆکی گشتی هەریەک لە پێشەنگایەتی سەندیکاکانی کرێکارانی شۆڕشگێڕ (DÎSK) و کۆنفیدراسیۆنی سەندیکاکانی جەماوەری (KESK) و یەکێتی ژووری ئەندازیارانی بیناسازی تورک (TMMOB) و یەکێتی پزیشکانی تورکیا (TTB) پێکەوە چوونە سەر سەکۆ و سڵاویان لە گەل کرد.
پاشان مانیفیستۆی هاوبەش خوێنرایەوە، گوترا: "تورکیا ئازاد مومکینە، ئەگەر ببینە یەک و پێکەوە تێبکۆشین ئەمە بەسە". جەختکرایەوە، سیستەمێکی دادپەروەر بە تێکۆشانێکی ڕێکخراو دێتەدی.
دووپاتکرایەوە دیموکراسی ڕاستەقینە شیاوی بەدیهاتنە بەجۆرێک تێیدا ڕەنجخۆری نەبێت، مافی سەندیکایی پارێزراو بێت، ژن و خانەنشینان بپارێزرێت و گەل خاوەن قسە و بڕیارە، گوترا: "جیهانێک بە سەروەریی گەلان و کرێکاران و زەحمەتکێشان مومکینە، نەوەک بە سەروەریی ستەمکاران".
هەروەها جەختکرایەوە دەبێت داهاتی وڵات بۆ گەل خەرجبکرێت نەوەک بۆ شەڕ و کرێخۆران و تەسفیەکردنی ڕکابەرە سیاسییەکان.
هەروەها دووپاتکرایەوە، ڕزگاری بە یەکگرتن دێتەدی، دەڵێت: " دەزانین هێزی ئێمە لە یەکێتیی خۆماندایە و خۆمان ڕێکدەخەین. ئێمە لە ڕێگەی ڕێکخستنەوە، لە ڕێگەی یەکڕیزییەوە، لە ڕێگەی تێکۆشانی یەکگرتووی گەلەوە سەردەکەوین، بە دڵنیاییەوە سەردەکەوین. کاتێک سەردەکەوین، دیموکراسی سەردەکەوێت، دادپەروەری سەردەکەوێت، ئاشتی سەردەکەوێت، خوشک_برایەتی سەردەکەوێت، ڕەنج سەردەکەوێت، ئەم وڵاتە، ئەم گەلە سەردەکەوێت. ڕزگاری بە تەنیا نابێت، یان هەمووان ڕزگاریان دەبێت یان کەس ئازاد ڕزگاری نابێت".
گردبوونەوەکە بە وتار و مۆسیقا بەردەوامە.