لە ٦ شاردا چەندین کارگە و ئۆتۆمبێلی فاشیستەکان سوتێنران
دەستپێشخەریی رۆڵەکانی ئاگر ڕایگەیاند، لە ٦ شاردا چەندین کارگە و ئۆتۆمبێلی ئاکەپە و مەهەپەی فاشیستەکان سووتێنران.
دەستپێشخەریی رۆڵەکانی ئاگر ڕایگەیاند، لە ٦ شاردا چەندین کارگە و ئۆتۆمبێلی ئاکەپە و مەهەپەی فاشیستەکان سووتێنران.
دەستپێشخەرییەکە لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەردەوام دەبن لە لێپرسینەوەکانیان لە دەوڵەتی تورک و هاوکارەکانیان و راشیگەیاند، "کات کاتی گەورەترکردنی بەرخودانی کوردستان و تۆڵەکردنەوەى سەد ساڵەیە و کاتی لێپرسینەوە".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "لە ١٦ و ١٧ی تشرینی دووەمدا لە شارەکانی تەکیرداغ، بورسا، ئیستەنبول، دەنیزلی، ئایدن و چاناقەلە چالاکیی ئاگرتێبەردان ئەنجامدراون.
لە ١٧ی تشرینی دووەم لە ناوچەی سولەیمان پاشای تەکیرداغ کارگەیەکی گوێزی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کشتوکاڵ، لە ناوچەى ئینگۆل لە بورسا کارگەیەک بە ناوی سوڵتان کۆڵەکشنی کەسێکی مەهەپەیی، لە ناوچەى مەرکەز ئەفەندی لە دەنیزلی کارگەی ئاڵتن تۆپی کەسێکی ئاکەپەیی، لە ١٦ی تشرینی دووەم لە ناوچەى توزلای ئیستەنبول کارگەیەکی دروستکردنی کەشتیی کەسێکی "دوژمنی کوردان" و لە هەمان رۆژدا لە ناوچەى ئایڤاجک لە چاناقەلە لە شاری کوچوک کویی ئۆتۆمبێلی کەسێکی ئاکەپەیی سوتێنرا.
ژ.ت