لە باگجلار ناڕەزایەتی دژ بە سەپاندی قەیوم: وەرن تێکۆشانی هاوبەشمان بەرفراوان بکەین

لە باگجلاری ئیستەنبوڵ لە چالاکی دژ بە سەپاندی قەیوم پەیامی بەرفراوانکردنی تێکۆشانی هاوبەش درا.

پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) لە دژی دەستبەسەرداگرتنی شارەوانییەکانی ئەسەنیورت، مێردین، ئێلح و خەلفەتی، بە بەشداری چەندین کەس لە پێش بینای ناوچەکە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی بەست.

لە چالاکیەکەدا جانەر سەلما سەرۆکی جەهەپەی باگجلاری ئەستەنبوڵ و دامەزراوە مەدەنییەکان بەشداربوون، وە پانکارتی "شارەوانییەکان موڵکی گەلە، ڕێگە بە سەپاندی قەیوم نادەین" و "بەرخۆدان لە هەموو جێگەیەک" بەرزکرانەوە و دروشمی "دەبێت قەیوم بڕوات، بە بەرخۆدان سەردەکەوین" گوترایەوە.

نورتەن ڤارلک هاوسەرۆکی باگجلاری دەم  پارتی قسەی کرد و دەستنیشانی کرد هەموو ڕۆژێک گوێبیستی سەپاندی قەیوم دەبن، کە قەیوم کودەتای دەسەڵاتە دژی دیموکراسی و ئاشتی.

لە بەردەوامیدا ڤارلک بانگەوازی بۆ بەرفراونکردنی تێکۆشان کرد و دووپاتیکردەوە پێویستە دەستبەجێ کۆتایی بە قەیوم بهێندرێت.