لە بەرامبەر پارێزەرێکی ئۆهادە هێرشێکی چەکداری ئەنجامدرا
پارێزەری ئۆهادە ئەرداڵ چەلیک لەبەردەم ماڵەکەی خۆیدا ڕووبە ڕووی هێرشێکی چەکداری بوویەوە.
پارێزەری ئۆهادە ئەرداڵ چەلیک لەبەردەم ماڵەکەی خۆیدا ڕووبە ڕووی هێرشێکی چەکداری بوویەوە.
پارێزەر ئەرداڵ چەلیک، ئەندامی کۆمەڵەی پارێزەران بۆ ئازادی (ئۆهادە)، بە ماتۆڕسکیل لەلایەن دوو کەسی دەمامکدارەوە لە بەردەم ماڵەکەی خۆی لە سوڵتانگازی هێرشی کرایە سەر. هەروەها کچەکەی چەلیک لە کاتی هێرشەکەدا لەگەڵیدا بووە. هیچیان لێنەهاتووە و سەلامەتن، بەڵام 3 فیشەک بەر ئۆتۆمبێلەکەی کەوتووە.
لقی ئیستەنبوڵی ئۆهادە بەیاننامەیەکی لە تۆرە کۆمەلایەتییەکان بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: بەهۆی ئەوەی سەندیکای یەکێتی پارێزەران لە تورکیا و سەندیکاکانی تری پارێزەران بێدەنگن و لە بەرامبەر ئەم کارانەدا تێکۆشان ناکەن، هێرشبەرەکان هێرشەکانیان زیاتر دەکەن.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ڕاگەیەندرا کە تێکۆشانی رێکخستنی لەدژی هێرشەکانی سەر پارێزەران بەردەوام دەبێت.