بە دیمەن

لە بۆردیۆ هێرشەکەی سلێمانی شەرمەزارکرا

لە بۆردیۆ لە چالاکی شەرمەزارکردنی شەهیدکردنی ڕۆژنامەنووسانی ژن، گوترا: "پێویستە هیچ کوردێکی بەشەرەف ئەم نامەردی و خیانەتە قبووڵ نەکات".

لە شاری بۆردیۆی فەرەنسا دژی شەهیدکردنی ڕۆژنامەنووسان گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین چالاکی ئەنجامدرا.

کوردستانیان لەسەر بانگەوازی ناوەندی کوردی دیموکراتیکی بۆردیۆ و مەجلیسی ژنان کۆبوونەوە، لە چالاکییەکەدا بەدیعە قامیشلۆ قسەی کرد.

بەدیعە ڕایگەیاند ئەم هێرشە دژی مافەکانی مرۆڤ و یاساکانی شەڕە، ئەمە لاوازی و شکستی دەوڵەتی تورک نیشان دەدات، گوتی: "پەدەکە کە ڕەوایەتی بە داگیرکاری دەوڵەتی تورک دەدات، بەرپرسیاری سەرەکی ئەم کۆمەڵکوژییانەیە. پێویستە هیچ کوردێکی بەشەرەف ئەم نامەردی و خیانەتە قبووڵ نەکات. دیسانەوە شەهید گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین بیردەهێنینەوە و هێرشەکە شەرمەزار دەکەین".