لە برۆکسل کۆنفرانسی 'ئێران لە چوارچێوەی گوشار و شۆڕشدا' بەڕێوەدەچێت

لە ٦ی حوزەیراندا بە هەماهەنگی لەگەڵ پەیمانگای کوردی برۆکسل و چەپی ئەوروپا و سۆسیالیستە پێشکەوتووەکان و سەوزەکانی ئەوروپا، کۆنفرانسی "ڕاپەڕین بە پێشەنگایەتیی ژنان: ئێران لە چوارچێوەی گوشار و شۆڕشدا" بەڕێوەدەچێت.

پەیمانگای کوردی برۆکسل لە ٦ی حوزەیران لە ناوەندی یەکێتی ئەوروپا لە برۆکسل کۆنفرانسی "ڕاپەڕین بە پێشەنگایەتیی ژنان: ئێران لە چوارچێوەی گوشار و شۆڕشدا" بەڕێوە دەبات.

کۆنفرانسەکە لە هۆڵی سپینیلی پەرلەمانی ئەوروپا 1G2  لە نێوان کاتژمێر ١٨:٠٠ – ١٠:٠٠ دا بەڕێوەدەچێت. کۆنفرانسەکە بە هەماهەنگی لەگەڵ چەپی ئەوروپا و سۆسیالیستە پێشکەوتووەکان و سەوزەکانی ئەوروپا ڕێکدەخرێت.

ئەندامانی پەرلەمانی ئەوروپا، چالاکوانانی بزووتنەوەی ژنان، نوێنەرانی ڕێکخراوە کرێکارییەکان و نوێنەرانی حیزبە سیاسییەکان بە پێشکەشکردنی وتە بەشداری لە کۆنفرانسەکەدا دەکەن.

 بەرنامەی کۆنفرانسەکە بەم شێوەیەیە:

دەستپێکردنی کۆنفرانسەکە بە وتەکانی کۆستاس ماڤریدس ئەندامی پەرلەمانی ئەوروپا، کە دەستنیشانکراوی گروپی هاوپەیمانیی دیموکراتیک و سۆشیالیستی پێشکەوتووە لە پەرلەمانی ئەوروپا، ئازاد کەریمی وتەبێژی پلاتفۆرمی دیموکراتیکی ئێران و چالاکوانی بزووتنەوەی ژنان ئیلاهە سەدر بەڕێوەدەچێت.

یەکەم پانێڵی کۆنفرانسەکە لەلایەن ڕۆژین موکریانەوە سەرپەرشتی دەکرێت و تیایدا قەیرانەکانی ئێستای ئێران تاوتوێ دەکرێن.

لە پانێڵی دووەمیش دا تاوتوێی "بەرپرسیارێتی و تێڕوانینی کوردەکان بۆ دیموکراتیککردنی ئێران" دەکرێت.

پانێڵی سێیەمیش لەلایەن سوهەیلا شەهریارییەوە ی پێشکەش دەکرێت.

ژ.ت