لە بەرلین گۆشەگیری ئیدانەکرا

لە شاری بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئیدانەکرا. لە چالاکییەکەدا بۆ ئازادی جەستەیی ئۆجالان ڕێپێوانێک ئەنجامدرا.

چالاکانی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ و تێکۆ-ژن لە بەرلینی پایتەختی وڵاتی ئەڵمانیا کۆبوونەوە و بۆ ئازادی جەستەیی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد ڕێپێوانێکیان ئەنجامدا.

لە چالاکییەکەدا کە دوای یەک خولەک بێدەنگی دەستیپێکرد، نوێنەری گەنجانی شۆرشگێڕ قسەیکرد و وتی: " ئازادی ڕێبەر ئاپۆ زۆر نززیکە. لە تەشرینی ٢٠١٨ دا بۆ کۆتایی هێنان بە کۆشەگیری و مسۆگەرکردنی ئازادی  جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد بەرخۆدانێکی فیدایی و مێژووی بەردەوامە. بە مانگرتن لە خواردن و ڕۆژویی مردن، ئێمە دڵسۆزی خۆمان بۆ ڕێبەر ئاپۆ نیشانی هێزە کۆمپلۆگەرەکان و ڕایی گشتی جیهاندا. ئێمە نیشانماندا کە بێ سەرۆک ئاپۆ ژیان نابێت."

وتەبێژی مەجلسی کوردستانیانی ئازاد حسێن یەڵمەز لە مەیدانی چالاکییەکەدا قسەیکرد  و دەستنیشانیکرد کە هەتاکوو ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجلان ئەوان لە مەیدانەکاندا دەبن.

لە چالاکییەکەدا ویڕای پۆسترەکانی ڕێبەری گەلی کورد  عەبدوڵا ئۆجالان ئاڵاکانی تاژێ، هەبەدەهە و تەڤ-دەم  بەرزکرانەوە. لە ڕیزی هەرە پێشی چالاکییەوەوە وێنەیەکی مەزنی عەبدوڵا ئۆجالان بە نووسراوەی ' ئازادی بۆ ئۆجالان'،' کات کاتی ئازادیە' بەرزکرایەوە.

ک-ش