لە بەرلین پێشبڕکێ بۆ یادی شەهیدانی مانگی ئایار بەڕیوەچوو

لە شاری بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا بۆ یادی شەهیدانی مانگی ئایار پێشبڕکێیەک بەڕیوەچوو.

لە شاری بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا کۆمۆنی گەنجانی شەهید کاوە چەکدار بۆ یادی شەهیدانی مانگی ئایار پێشبڕکێی تۆپی پێیان رێکخست.

پێشبڕکێکە کرایە دیاری و پێشکەشی شەهید سینان دەرسیم کرا.

دوای خولەکێک رێزگرتن بۆ یادی شەهیدانی شۆڕشی کوردستان، باس لە گرنگیی شەهیدان و ئەرکی وڵاتپارێزی لە ناو تێکۆشانی ئازادیدا کرا.

دواتر تیمی ئێف سی ئامارا، رحا سپۆر، نوخروست سپۆرت و ئێف سی زاخۆ دەستیان بە پێشبڕکێ کرد. بەڵام بەهۆی دەستوەردانی پۆلیسەوە پێشبڕکێکە لە نیوەدا مایەوە. گەنجان رایانگەیاند، لە هەفتەى داهاتودا درێژە بە پێشبڕکێکەیان دەدەن.

ژ.ت