لە برێمن یادی شەهیدانی مانگی ئایار بەرزڕاگیرا

لە کەسایەتی سەران کوردستان خۆسەر (بەرفین بازەنجیر) و هاوێکانی یادی شەهیدانی مانگی ئایار لە برێمن بەرزراگیرا.

لە شاری برێمنی ئەڵمانیا مەراسیمیکی یادکردنەوەی شەهیدانی مانگی ئایار سازکرا. چالاکیەکە لەلایەن دامەزراوەی بنەماڵەی شەهیدان – کۆمناو لە ناوەندی کۆمەڵەی دیموکراتیکی کورد (نەجەدەکە) سازکرا.

لە کەسایەتی شەهید سەران کوردستان خۆسەر (بەرفین بازەنجیر) و هاوڕێیانی هارون کچی، دەنیز رۆنی، ئاندۆک فەداکار و باتتال مەنال بۆ رێزلێنان لە شەهیدانی مانگی ئایار خولەکێک بە بێدەنگ وەستان.

لەسەر ناوی بنەمالەی بەرفین بازەنجیر، رزوان بازەنجیر، نوێنەری کۆماو، نوێنەری جیک لە برێمن مەلا ئەشرەف، نوێنەری پەیەدە شێرزاد عەلۆ، ئەندامی ئەنجومەنی گەلی برێمن سەعید بیلگین لە مەراسیمەکەدا قسەیان کرد.

چالاکییەکە دوای نمایشکردنی بەڵگەفیلمێک لەبارەی شەهیدانەوە کۆتاییهات.

هـ. ب