لە بێرن و لوزێرن لەپێناو عەبدوڵا ئۆجالاندا رێپێوان بەرێوەچوو
گەنجان لە بێرن و لوزێرن لە پێناو ئازادیی جەستەیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان رێپێوانیان ئەنجامدا.
گەنجان لە بێرن و لوزێرن لە پێناو ئازادیی جەستەیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان رێپێوانیان ئەنجامدا.
لە بەرنی پایتەختی سویسرا بە پێشەنگایەتی بزوتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) و ژنانی گەنجی تێکۆشەر (تێکۆژن) لەپێناو ئازادیی جەستەیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان چالاکی سازکرا.
گەنجانی کوردستانی رایانگەیاند کە چیتر پشوودرێژیان بەرامبەر گۆشەگیرکردنی ئیمراڵی نەماوە و وتیان: "توڕەییمان و تێکۆشانیشمان زیاد دەبێت".
دەبێت لە دژی گۆشەگیری دژوار هەموو کەس بکەونە جوڵە و هەوڵدانەوە'
لە راگەیەندراوی تێکۆژن و تەجەشەدا هاتووە:
"ئێمە وەک گەنجانی ئاپۆیی وڵاتپارێز؛ ئێمە پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی کە لە دژی رێبەر ئاپۆ ئەنجامدرا، کۆمەڵکوژکردنی گەلی کورد و سیستمی ئەشکەنجە و گۆشەگیری لە ئیمراڵی قەبوڵ ناکەین. رایدەگەیەنین کە ئێمە لە دژی ئەم کۆنسێپتە چەپەڵە لەبەرامبەر رێبەر ئاپۆ، درێژە بە تێکۆشان دەدەین. داوا لە کۆمەڵگای نێونەتەوەیی، گەل و دۆستانمان دەکەین کە لە دژی گۆشەگیری لە بەرمابەر رێبەر ئاپۆ بکەونە جموجۆڵەوە! رێبەر ئاپۆ نوێنەرایەتی ملیۆنان کەس دەکات. ئێمە رایدەگەیەنین کە هیچ مامەڵە، هەوڵدان، کردەوەی نایاسایی و نادادپەروەری لە بەرامبەر رێبەر ئاپۆ قەبوڵ ناکەین".
لەسەر ناوی ئەنجومەنی شەهید ئاتاکان ماهیری بێرن ئۆرهان هازار قسەی کرد و وتی، "ئەو گۆشەگیرییەی لە دژی رێبەرایەتیمان پەیڕەو دەکرێت دەبێت دەستبەجێ کۆتایی پێبهێندرێت. چیتر بەرگەی ئەوەناگرین و پشوودرێژیمان بەرامبەر بەوە نەماوە. تا ئازادی رێبەرایەتیمان، تێدەکۆشین و تێکۆشانمان بەرفروانتر دەکەین".
چالاکیەکە کە لە بێرن باهنهۆفپلاتز بە پێشکەشکردنی وتار دەستیپێکرد بە رێپێوان و دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و " گەنجان فیدایی رێبەر ئاپۆن" کۆتاییهات.
لوزێرن
ئەندامانی تەجەشە و تێکۆژن لە شاری لوزێرنی سویسرا کۆبوونەوە لە پێناو دەستەبەرکردنی ئازادیی جەستەیی عەبدوڵا ئۆجالان بە بانگەوازی سەفەربەری کەوتنە جموجۆڵەوە.
گەنجنی لوزێرن راگەیەندراوی رۆژنامەوانیاندا. لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: "ئازادیی جەستەیی رێبەر ئاپۆ مزگێنییە بۆ ئایندەیەکی ئازاد. بانگەوازمان بۆ گەنجانی کورد ئەمەیە: خاوەنداری لە رێبەرایەتیمان دەکەین و ئازادیمان مسۆگەر دەکەین".
گردبوونەوەکە نزیکەی یەک کاتژمێر بەردەوامبوو و بە وتنەوەی دروشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "بێ سەرۆک ژیان نابێت" و "ژن، ژیان، ئازادی" کۆتاییهات.
هـ . ب