لە بروکسەل لەدژی داگیرکەری چالاکی ئەنجامدرا
ماڵی گەل و سەکەبە هێرشی داگیرکەریی دەوڵەتی تورکیان لەسەر کوردستان، لە بروکسەلی پایتەختی بەلجیکا شەرمەزار کرد.
ماڵی گەل و سەکەبە هێرشی داگیرکەریی دەوڵەتی تورکیان لەسەر کوردستان، لە بروکسەلی پایتەختی بەلجیکا شەرمەزار کرد.
لە بروکسەلی پایتەختی بەلجیکا، هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورکیان لەسەر کوردستان شەرمەزار کرد. جەماوەر بە بانگەوازی ماڵی گەل و یەکێتی ژنانی سۆسیالیست کۆبونەوە و دروشمی ' بەسە کورد مەکوژن' ، ' بەسە خۆتان کەڕ مەکەن، کوردستان بپارێزن' وتەوە. کۆمەڵگەی کورد لە بەلجیکا ڕێکخستنی هاوکاری سۆر و لایەنگرانی پارتیزان بەشداریان کرد.
لە راگەیەنراوەکەدا کە لە چالاکیەکەدا خوێندرایەوە هاتووە، " دەوڵەتی تورک لە هێرشەکانیدا بۆ سەر کوردستان، لە یەکێتی ئەوروپا، ناتۆ و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پشتگیری وەردەگرێت.
لە چالاکیەکدا پانکارتی ' بەسە بۆ داگیرکەری نێودەوڵەتی بۆ سەر کوردستان' و ' دەوڵەتی تورک دەیەوێت کورد کۆمەڵکوژ بکات' بەرز کرانەوە.
لە چالاکیەکەدا بانگەوازی بۆ چالاکی ١١ی حوزەیرانکرا.
ف.ق