لە بروکسل ڕێپێوانی "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ" بەڕێوەچوو

گەنجانی کورد بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە بروکسل ڕژانە گۆڕەپانەکان.

لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" لە بروکسلی پایتەختی بەلژیکا ڕێپێوان کرا.

ڕێپێوانەکە بە پێشەنگایەتی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) و ژنانی گەنجی تێکۆشەر (تێکۆژن) ئەنجامدرا، پانکارتی "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ" بەرزکرایەوە.

چەندین جار درووشمی "گەنجان فیدایی ڕێبەر ئاپۆن" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" بەرزکرانەوە و داوای ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرا، ڕاگەیاندراوی هاوبەش خوێنرایەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا گوترا: "هەروەک چۆن ٢٥ ساڵ لەمەوبەر بە بڕیاری چالاکوانان "ناتوانن ڕۆژەکەمان تاریک بکەن"، ڕۆحی باوەڕ و ئامانجیان لەئەستۆ گرت، ئێمەش وەک تەجەشە و تێکۆژن ئەم ڕۆح و باوەڕەمان گرتۆتە ئەستۆ و بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ پێشەنگی گۆڕانکاری و نوێبوونەوە دەبین. ئێمە تێکۆشان دەکەین بۆ چارەسەرکردنی ئەم پرسە. دیسان مێژوو دەگۆڕین. وەک ڕێبەر ئاپۆ گوتی "ئێمە بە گەنجی دەستمان پێکرد، بە گەنجی تەواوی دەکەین"، بەم دروشمە ئەم هەڵمەتە مەزنتر دەکەین و تا دەگەینە ئامانجەکەمان تێکۆشان و خۆڕێکخستن دەکەین".