لە بەریتانیاوە پشتگیری بۆ کەمپەینی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان"
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی کەمپەینی پشتیوانی کوبا لە بەریتانیا، ناتاشا هیکمان پەیامێکی پشتیوانی بۆ کەمپەینی "ئازادی بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان" بڵاوکردەوە.
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی کەمپەینی پشتیوانی کوبا لە بەریتانیا، ناتاشا هیکمان پەیامێکی پشتیوانی بۆ کەمپەینی "ئازادی بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان" بڵاوکردەوە.
بە ناوی کەمپەینی پشتیوانی کوبا لە بەریتانیا، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن، ناتاشا هیکمان قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات کرد و ڕایگەیاند پشتگیری لە کەمپەینی ئازادی بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری پرسی کورد دەکەن کە ١٠ ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ دەستی پێ کرد. گوتی: " لە تێکۆشانی هاوبەش بۆ سەروەری و سەربەخۆیی یەکگرتووین، لە بەرامبەر فشار و نادادپەروەریدا پێویستمان بە پشتیوانی نێونەتەوەیی هەیە. هەردوو تەڤگەرەکەمان بە توندی پابەندن بە پێوەرەکانی یەکسانی و دادپەروەری و چارەی خۆنووسینەوە".
"پێویستە پشتگیری یەکتر بکەین"
هیکمان ڕایگەیاند بەرخۆدانی گەلی کورد بۆ ئازادی کاریگەرییەکی مەزنی لەسەری هەبووە، گوتی: "هاوشێوەی تێکۆشانی کوباییەکان بۆ پاراستنی شۆڕشەکەیان و بۆ سەروەری، وە هەڵوێست دژی دەستوەردانی دەرەکی، لەمێژە بۆ گەلانی بندەستی جیهان بووەتە مایەی هیوا. لە هەموو کاتێک زیاتر پێویستمان بە پەیوەندیی پشتیوانی هەیە. هەوڵە هاوبەشەکانمان دژی ئیمپریالیزم، پاراستنی مافەکانمان، ئاشتییەک لەسەر بناغەی یەکسانی و شکۆمەندی، تێکەڵ بەیەکدی بووە. دەبێت دەنگی یەکدی بەهێز بکەین، بۆ جیهانێکی باشتر، پێکەوە تێبکۆشین".
"هەوڵەکانمان بەردەوام دەبێت"
هیکمان پشتگیری کەمپەینی پشتیوانی کوبای بۆ گەلی کورد دووپات کردەوە، ڕایگەیاند بۆ ئافراندنی ئایندەیەکی شکۆمەند و ماف و ئازادی و ئاشتی هەموو گەلان، هەوڵەکانیان بەردەوام دەبێت، گوتی: "هەمیشە بەرەو ئازادی، ئازادی بۆ گەلی کورد و عەبدوڵا ئۆجالان".