لە بیلیفیڵد هێرشی سەر شەنگال چالاکیەکی بەپەلە ئەنجامدرا

لە شاری بیلیفیڵدی ئەڵمانیا، دەزگا ئێزدیەکان و ئەنجومەنی گەل بە ئامانجی شەرمەزارکردنی هێرشی سوپای عێراق بۆ سەر شەنگال و خاوەنداریکردن لە هێز و گەلی شەنگال چالاکیەکی بەپەلەیان ئەنجامدا.

لە شاری بیلیفیڵدی ئەڵمانیا بە پێشەنگایەتی دەزگاکانی ئێزدی و ئەنجومەنی گەل، هێرشی سوپای عێراق بۆسەر شەنگال لە کاتژمێر ١٨:٠٠ دا بە چالاکیەک شەرمەزارکرا. لە چالاکیەکەدا دروشمی شەرمەزارکردنی هێرشی سەر شەنگال و پشتگیری بۆ هێز و گەلی ئێزیدخان وترایەوە.

چالاکی بە خولەکێک رێزگرتن بۆ هەموو شەهیدانی تەڤگەری ئازادی کوردستان دەستیپێکرد. دواتر لەسەر ناوی سیوانی ئەنجومەنی ژنانی ئێزدی قسەکرا. لە قسەکردنەکاندا هێرشەکە شەرمەزارکرا و داواکرا کە پێویستە هەموو ژنێکی ئێزدی لەبەرانبەر هێرشەکان بوەستێتەوە.

دواتر ناڤ – یەک هێرشی سەر شەنگالی شەرمەزار کرد و وتی، " پێویستە هەموو کەسێکی بە ویژدان شەنگال بپارێزێت."

هاوسەرۆکی ئەنجومەنی گەلی بیلفیڵدیش داوای لە کوردستانیان و دۆستەکانیان کرد کە بەشداری رێپێوانی رۆژی شەمە ٧ی ئایاری ٢٠٢٢ لە شارەکە ببن.

لە کۆتاییدا گەنجان و ژنانی خوێندکاری کوردستانیش رایانگەیاند کە ناتۆ پشتگیری شەرەکە دەکات و پێویستە هەموو کەسێک هوشیار و هەستیار بێت.

ف.ق