لە چالاکیەکاندا بۆ شەرمەزارکردنی پیلانگێڕیدا ١٣٨ کەس دەستگیرکران

پیلانگێڕێ نێونەتەوەیی ٩ی تشرینی یەکەم لەدژی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕیبەری گەلی کورد لە ژمارەیەک شارەکانی باکوری کوردستان و تورکیا شەرمەزارکرا.

لە ٢٤ی مین ساڵیادی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی ٩ی تشرینی یەکەمدا لەدژی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، لە ژمارەیەک شاری باکور و تورکیا چالاکی شەرمەزارکردن ئەنجامدرا. لە ئامەد، ئاگری، وان، ئەستەنبوڵ، شڕنەخ و مێردین پۆلیس پەلاماری چالاکوانانیدا.

چالاکیەکان بە گشتی لە شارەکانی روحا، ئامەد، وان، جۆلەمێرگ، مێردین، ئیزمیر و چەند شارێکی دیکە ئەنجامدرا. بە گشتی لە چالاکیەکاندا ١٣٨ کەس دەستگیرکران.

ف.ق