لە چەند شارێک تیرۆرکردنی ڕۆژنامەنووسان شەرمەزار کرا
لە چالاکییەکان بۆ شەرمەزارکردنی تیرۆرکردنی ڕۆژنامەنووسان گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین، بانگەوازکرا بۆ مەزنکردنی تێکۆشان و گوترا: "لە هەموو هەلومەرجێکدا دەنگی ڕاستی بڵند دەبێت".
لە چالاکییەکان بۆ شەرمەزارکردنی تیرۆرکردنی ڕۆژنامەنووسان گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین، بانگەوازکرا بۆ مەزنکردنی تێکۆشان و گوترا: "لە هەموو هەلومەرجێکدا دەنگی ڕاستی بڵند دەبێت".
بۆ ڕۆژنامەنووسان گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین کە لە هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە سلێمانی شەهیدکران، لە چەند شارێک چالاکی ئەنجامدرا.
ئەدەنە
بەپێشەنگایەتی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) و مەجلیسی ژنانی ئەدەنە و تەڤگەری ژنانی ئازاد (تەژەئا) لەبەردەم بینای دەم پارتی ڕاگەیاندراو خوێنرایەوە. پۆلیس هەوڵیدا چالاکییەکە ئاستەنگ بکات، ژنان بە درووشمی "چاپەمەنی ئازاد بێدەنگ ناکرێت" هەوڵەکانیان پووچەڵ کردەوە.
هاوسەرۆکی دەم پارتی ئەدەنە، هێلین کایا کۆمەڵکوژییەکەی شەرمەزار کرد و ئاماژەی بەوە کرد دەسەڵاتی ئاکەپە-مەهەپە هەوڵدەدەن تەواوی کوردستان داگیربکەن، گوتی: "گەلی کوردستان هەرگیز ئەمەیان قبوڵ نەکردووە و قەبووڵیشی ناکەن. پێویستە پەدەکە دەستبەجێ واز لە هاوکاریکردن لەگەڵ ئەو تاوانانە بهێنێت. بە ئامانجگرتنی ڕۆژنامەنووسان بە ئەنقەست و ڕێکخراوە. بە هێرشکردنە سەر ڕۆژنامەنووسان، هەوڵی شاردنەوەی تاوانەکانی شەڕ دەدەن لە هەرێمەکەدا. ئامانج لەم هێرشە قووڵکردنەوەی سیاسەتەکانی داگیرکاری و لکاندنە".
وان
کۆمەڵەی ژنانی میزۆپۆتامیا (مەکەگە) و کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی دیجلە و فورات (دەفەگە) و دەبەپە و دەم پارتی و بەشێک لە ڕێکخراوەکان بەشداربوون لە خوێندنەوەی ڕاگەیاندراوی تەژەئا لەبەردەم بینای دەم پارتی وان.
ئەندامی تەژەئا، ئەدیبە بابور ڕایگەیاند ڕژێمی ئاکەپە-مەهەپە دەیەوێت چوار پارچەی کوردستان بلکێنێت بەخۆیەوە، دەبێت پەدەکە دەست لە سیاسەتی هاوکاریکردنی تاوان هەڵبگرێت. ئێمە دەزانین ڕژێمی ئاکەپە-مەهەپە بەم هێرشانە دەسکەوتەکانی ژنان دەکاتە ئامانج.
ئیدر
بە پێشەنگایەتی دەبەپەی ئیدر ڕاگەیاندراو خوێنرایەوە، پەرلەمانتاری دەم پارتی یەڵماز هون و هاوسەرۆکی شارەوانی نەجلا کوم و ئەنجوومەنی گشتی و هاوڵاتیان بەشداربوون، ئەندامی مەجلیسی گشتی شارەکە ئۆزلەم تۆرزوک ڕایگەیاند ئامانجی ئەم هێرشە بۆ سەر ڕۆژنامەنووسان کپکردنی دەنگی چاپەمەنی ئازاد و شاردنەوەی تاوانی شەڕە لە کوردستان.
ئاگری
بە پێشەنگایەتی دەبەپەی ئاگری لەبەردەم بینای پارتەکە ڕاگەیاندراو خوێنرایەوە. پەرلەمانتاری دەم پارتی هەڤاڵ بۆزداغ بەشداری کرد، ڕاگەیاندراوەکە لەلایەن هاوسەرۆکی دەبەپەی ئاگری، حیکمەت ئادیگوزەل خوێنرایەوە.
موش
پۆلیسی تورک بە پاساوی قەدەغەی "چالاکی" هەوڵیاندا ڕێگری بکەن لە خوێندنەوەی ڕاگەیاندراوەکە. ژنانی تەژەئا لەنێو کارگەیەکدا چالاکی دانیشتنیان ئەنجامدا و وێنەی گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین و ناگیهان ئاکارسەلیان بەرزکردوە. ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندی دەبەپە نارین گەزگۆر ناڕەزایەتی دەربڕی بەرامبەر قەدەغەکە و گوتی: "بە تێکۆشانی دیموکراتیکمان ئازادی و ئاشتی دەهێنینە وڵات".
شەرناخ
بە پێشەنگایەتی تەژەئا لە ناوەندی شەرناخ ڕاگەیاندراو خوێنرایەوە، ڕێکخستنەکانی دەم پارتی و دەبەپە و دایکانی ئاشتی و پەرلەمانتاری دەم پارتی محەمەد زەکی ئیرمەز و زۆر کەس ئامادەبوون.
هاوسەرۆکی دەم پارتی شەرناخ نورجان ئاڵتورک ڕاگەیاندراوە هاوبەشەکەی خوێندەوە، گوتی: "لە ئەنجامی هێرشەکان، لە سلێمانی ٢ ڕۆژنامەنووس شەهیدکران. سەرەخۆشی لە تەواوی گەلی کوردستان دەکەین. بانگەواز لە هەموو ژنان و گەلەکەمان و ڕای گشتی دیموکراتیک دەکەین دژی قڕکردن هەڵوێست وەربگرن".
ڕاگەیاندراوەکە بە درووشمی "ژن، ژیان، ئازادی" کۆتایی هات.